ئەم قسەیەی خوارەوە من بە ناوی مفتی زەهاوییەوە بیستوومە. هەرچەندە هەندێکیش ئەڵێن هی ئیمامی ئەبووحەنیفەیە:
جارێک مفتی زەهاوی لە #بەغدا# ئەچێتە لای سەرتاش بۆ سەرتاشین، موفتی، ڕیشی قەڵەم ئەکرد و دانامەیەکی زیادی تێ کەوتبوو. سەرتاشەکە ئەو مووە سپیانە کە کەوتبوونە ڕیشی موفتییەوە یەکەیەکە هەڵی ئەکەندن. موفتی وتی: ئەوە بۆ چی هەڵیان ئەکێشی؟ وتی: قوربان ئەگەر هەڵیان نەکێشم زیاد ناکەن. مفتی وتی: «کە واتە ڕەشەکان هەڵکێشە». [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=