ژنم نەهێنابوو؛ بە کچێکی جیران دێی خۆمانم دەکوت. بەهارێکی زوو، لەبەر بەربەڕۆچکە، لەبن سوانەی کادێنێ هەڵترووشکابووین. وردەوردە بوغچەی دڵم بۆی کردەوە. لەپڕ یەکێکم لێ بەربوو. کچە دەستی بە لووتییەوە نا و لە بنەوە پێ دەکەنی. منیش بۆ ئەوەی خەجاڵەت نەبمەوە، ئەو شێعرم بیر کەوتەوە کە باسی ئەوە دەکا: شوانە دەیویست نەی بژەنێ؛ لێی بەر بوو و گوتی: ها تۆ باشتری لێ دەدەی فەرموو. منیش گوتم: ئەگەر تۆ چاکتر باری دڵداری دەزانی فەرموو.
ئیدی کچە هەڵات و ئەلحانیش نەمدیتەوە! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=