ناونیشانی بابەت: ئاساییش و ئارامی دەگەڕێتەوە بۆ ئیدریس و منداڵە بارزانییەکان لە مەهاباد
دوای کۆمەڵێک دیدار و بەسەرکردنەوەی بارزانی لە #کۆماری کوردستان#دا،
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی و بنەماڵەی مەلا مستەفا گوازرانەوە بۆ #مەهاباد# و لەوێ نیشتەجێ کران. هەرچەندە بە هاتنی بارزانییەکان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ڕادەیەک ئاساییش و ئارامی گەڕابووەوە بۆ بنەماڵەکانیان، بەڵام لە مەهاباد هەلێکی باشتر بۆ پەروەردە کردنی ئیدریس و منداڵە بارزانییەکان ڕەخسا.
منداڵەکان تا ڕادەیەک ئازارەکانی شەڕ و ڕاوەدوونان و برسییەتییان دەرمان کرا و ڕێگەی خوێندن و پەروەردەبوونیان لە دۆخێکی ئارامی کوردەواریدا بۆ کرایەوە. جگە لە ژمارەیەک لە گەورەپیاوان، ئەوانی تر بیریان لەوە نەدەکردەوە کە ڕەنگە سەرلەنوێ تووشی کارەسات ببنەوە کە لەپڕ دیوەزمەی شەڕ لە بەرەکانی شەڕی قاراوا، مامەشە و بەرزاییەکانی مەڵقەرەنی و ناوچەی #سەردەشت# بەربینگی پێ گرتنەوە. جەنگاوەرانی بارزانی بە هەر شێوەیەک بوو، بە کەمترین زیان چارەسەریی شەڕەکانیان کرد و جگە لە پێشمەرگەیەکی قارەمان بە ناوی #خەلیل خۆشەوی# و چەند بریندار، بە سەرکەوتنێکی زۆرەوە بەسەر دوژمندا زاڵ بوون، بەڵام ئەوەی بارزانییەکانی لە پی خست نەخۆشی تایفۆئید بوو کە تەنگی بە بارزانییەکان هەڵچنی و نزیکەی 2000 بارزانی بە گەورە و بچووکەوە لە مەهاباد و شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لێ کوشتن و ژمارەیەکی زۆر لەو منداڵانەی بێ دایک و باوک هێشتەوە. لەم بارەیەوە کازم مستەفا ئومەر شانەدەری وتی: لە ماوەیەکی کەمدا 108 کەس لە مەهاباد مردن کە 24 کەسیان شانەدەریی بوون.
مەمۆ حەسەن باسی لە مردنی پێنج برای لە مزگەوتی گوندی گەرماویان کرد کە خەڵکی گوندی بێلکیس بوون، بە دوای یەکتردا مردن و تەیمەز ئاراب وتی: لە ماڵی سەعید محەمەد لە حەوت کەس، چواریان بوونە قوربانی. بە گشتی هیچ ماڵێک نەبوو کە چووبێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و یەک یان چەند کەسی قوربانی نەدابێت.
شەریف قورتاس مەلا، یەکێک لە هەڤاڵانی بارزانی لە کۆماری کوردستان و یەکێتی سۆڤیەت دەڵێت: ئەسپێ هەموو لەشی بارزانییەکانی داگرتبوو. دەرمان نەبوو کە لەناویان بەڕین، باوکم لە قەڵاتان بە نەخۆشی تایفۆئید کۆچی دواییکرد. ماڵ هەبوو کە گەورە و بچوکیان بە نەخۆشی تایفۆئید تێدا چوون.
هەروەها شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی دەڵێت: لە مزگەوتی سوور نزیکەی 180 بارزانی بە نەخۆشی تایفۆئید کۆچی دواییان کرد. [1]