هەتا جەنگی یەکەمی جیهانیش 1918-1914 لەو کوردەوارییە زۆر جار جەماعەتی مزگەوت سەیریان ئەکرد یەکی لە ئەهلی جەماعەت دیار نییە، وە لە گوزەری بازاڕ تەماشایان ئەکرد یەکێ لە دراوسێ دوکانەکان دیار نییە و دوکانەکەی داخراوە، ئەچوون بەسەر وەختیەوە بزانن بۆ چی دیار نییە، کە ئەچوونە ماڵەکەی و خەبەریان ئەپرسی ئەیوت: ئەوی ڕاستی بێ هەر یەک کراس و دەرپێ وە یا یەک کەوای هەیە چڵکن بووە و شۆردیانە و هیچی تر نەبوو لەبەری کەم، لە ماڵەوە دانیشتم تا وشک ئەبێتەوە و بیکەمەوە بەرم و بێمە دەرەوە! [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=