- دادگای شارۆچکەی (بازیت)ی سەربە شاری #ئاگری# لە باکوری کوردستان، سزای زیندانیکردنی بەسەر #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی #هەدەپە#دا سەپاند. دادگاکە بە تاوانی سوکایەتیکردن بە نەتەوە و کۆماری تورکیا، حوکمی پێنج مانگ زیندانیکردنی بۆ دەمیرتاش دەرکرد.[1]
- #فیگەن یوکسەکداغ#، هاوسەرۆکی #پارتی دیموکراتی گەلان# (هەدەپە) لە ئەندامێتی پەرلەمانی تورکیا دەرکرا.[1]
- #مەسعود بارزانی# و فرانسوا هۆلاند سەرۆکی فەرەنسا، لەکۆشکی ئەلیزێ-ی ئه و وڵاتە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبونەوە. دوای کۆبونەوەکە هۆلاند و بارزانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەپشتیوانی وڵاتەکەی کردەوە بۆهەرێمی کوردستان.[1]
- سەروان سابیر، لەکۆمپانیای کوردستان بۆرسە، بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لەبازاڕی شاری هەولێر، بەخەندان-ی وتئێوارەی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە126 هەزارو 450 دینارە،بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 127 هەزار و 100 دینار بوو.[2]
- لە گوندی زەرگەی ڕۆژئاوای شارۆچکەی #خورماتوو#ی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، دوو بۆمبی چێنراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا تەقییەوە، لە ئەندجامدا پێشمەرگەیەک شەهیدبوو، پێشمەرگەیەک و سەربازێکی سوپای عێراقیش برینداربوون.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و ڕاگەیەنراوێکی لەسەر کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاگەیەنرانەکە لە کۆبوونەوەکەدا باسی کەمکردنەوەی خەرجیەکان کراوە، ئەوەش بە کەمکردنەوەی فەرمانگە و یەکە کارگێڕییەکان و نەهێشتی مووچەی نایاسایی.
- چەتەکانی #داعش# هێرشێکیان کردە سەر گوندی سوەیدییەی گەورە، لە لایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرپەرچ درانەوە و تێکشێندران [3]
- #ئیدریس بالوکەن# نوێنەری شاری #ئامەد# لە پەرلەمانی تورکیا جارێکی تر لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکرایەوە.