باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکانی گشتیی پارتیی دیموکراتیی گەلان (
هەدەپەهەدەپە)
پەروین بوڵدانپەروین بوڵدان و
سەزای تەمەلیسەزای تەمەلی لە بارەگەی پەدەکە-تورکیا لە شاری
ئامەدئامەد لەگەڵ نوێنەرانی پارتییەکوردییەکان دەربارەی هاوپەیمانەتیی هەڵبژاردن پڕۆتۆکۆڵێکیان ئیمزا کرد.
[4]
پارتییە کوردییەکانی باکووری کوردستان پڕۆتۆکۆڵی هەڵبژاردنیان ئیمزا کرد
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ئیبراهیم بیلمەز، سەربای کۆکلو، ڕەزیە توورگووت و مەزڵووم دینج، پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە، بۆ جاری 792مین سەردانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بوورسایان کرد، بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بکەن و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی سێی دادگای ئینقلابی شاری
ورمێورمێ بە سەرۆکایەتی نەجەفی، حوکمی 5 ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ
مەجید تیباشمەجید تیباش کوڕی خالید خەڵکی گوندی دزەی مەرگەوەڕدا، بڕییەوە. دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، ئەم لاوە کوردەی بە تۆمەتی ئەندامبوون و پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تاوانبار کردووە.
[1]
- دۆسیەی هاشم حوسێن پەناهی، چالاکی مەزهەبی کورد بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و تێکدانی بیڕوڕای گشتیی ڕەوانەی لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری
سنەسنە کرا و ناوبراو بۆ پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی بانگهێشتی ئەو لقە کرا.[1]
- وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دەستگیرکردنی دوو گرووپی داعش لە پارێزگای سنە ڕادەگەیێنێت کە بەگوتەی ئەوان بەنیاز بوون کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
[5]
-
ئومید شامحەمەدیئومید شامحەمەدی، چالاکی فەرهەنگی خەڵکی شاری
دیواندەرەدیواندەرە، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، به یەکساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.[1]
- لە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە
بۆکانبۆکان، ڕێوڕەسمێک بۆ پیرۆزی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکی و بۆ یادی مامۆستا هەژار گیرا. لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداری مامۆستایان و لایەنگرانی زمان و ئەدەبی کوردی بەڕێوە چوو، گرینگی خوێندن و نووسین بە زمانی زگماکی و پێویستی بایەخدان بە زمانی کوردی و ئەرک و خزمەتەکانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان خرا بەر باس و وتووێژ.[1]
- گۆرانیبێژێکی کورد بە ناوی
پەیمان میرزازادەپەیمان میرزازادە کوڕی نوردەین خەڵکی گوندی گەنگەچینی ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
[7]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری
سیدەکانسیدەکان-یان بۆردوومان کرد.[6]
- بە بەشداری زیاتر لە 200 کۆمپانیای گەشتیاری ناوخۆیی و عێراقی و وڵاتانی دوروبەر و ئەوروپا، یەکەمین دیداری نێرگزی گەشتیاری لە هۆتێل گراند ملینیۆم لە
سلێمانیسلێمانی دەستیپێکرد.
[2]
چوارەمين دیداری پلاتفۆڕمی دابڕان بەڕێوەدەچێت
- چوارەمین کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان بە دروشمی (ئاین بۆ تاک و دیموکراسی بۆ هەموان) و دووەمین کۆنفرانسی فێمێنیزمی ڕۆشنگەری بە دروشمی (فێمێنیزمی ڕۆشنگەری و تێپەڕاندنی نەریتسالاری) لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی دەستیپێکرد.
[3]
- بومەلەرزەیەک سنوری پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجەی گرتەوە و هاووڵاتیان هەستیانپێکرد، بەڵام زیانی گیانی و ماڵی لێنەکەوتەوە.[2]
- لەژێر ناوی ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاریی، سەرۆکی (ئاژانسی تیکا بۆ یارمەتیدان و هەماهەنگی) لەگەڵ باڵوێزی تورکیا له عێراق، سەردانی شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو-یان کرد، ئەوان دەیانەوێت بە ناوی خزمەتگوزارییەوە دەستێوەردان لە
کەرکووککەرکووک و خورماتوو بکەن.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- چەکدارانی
داعشداعش لە ناوچەی باغوزی سوریا داوا لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) دەکات کە ڕێیان پێبدات تێپەڕ بن بەره و دوو ناوچەی تر ئەوەش لە پاش ئەوەی ئه و ناوچەیە وەک دوا مۆڵگەی داعش ڕازگارکراو بەشێکی زۆری چەکدارانی ئه و گروپە خۆیان ڕادەستی هەسەدە کردووە.[2]

تەقینەوەیەکی گەورە عەفرینی هەژاند
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری
عەفرینعەفرین تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا. ڕاگەیەنرا تەقینەوەکە لەسەر ڕێگەی فەیلەق لە کاتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمێکی چەتەداگیرکەرەکان ڕوویداوە. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە کوژران و برینداربوونی چەندین چەتەی سەر بە ڕژێمی تورکی داگیرکەری لێکەوتووەتەوە. دەنگۆی ئەوە هەیە کە تەقینەوەکە لە ڕێی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە کرابێت.[4]
- تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازیی سەر بەهێزەکانی يەپەگە لە گوندی کۆربیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانار سەر بە شاری
کۆبانێکۆبانێ ڕوویداوه و، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج
شەڕڤانشەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و شەڕڤانێکیش برینداربووە.[5]
- لە ناوچەی خەندوورا-ی سەر بە شاری جەرابلووس کە لەژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی-دایە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە. ئاشکرابوو کە بەهۆی تەقینەوەکە لانی کەم 4 سەربازی تورکیا و 3 چەتەی جەبهەی شامیە کوژراون.[4]
دەرەوەی کوردستان
- لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دەرەوەی ئێران و کۆمەڵەی قوربانیان، ئەو منداڵە ونبووەی هەڵەبجە کە پێشتر سەردانی هەڵەبجەی کرد و سکاڵای تۆمارکردبوو، بە دایکی ڕاستەقینەی خۆی شاد کرایەوە کە خەڵکی شارەدێی
بیارەبیارەن. محەمەد عەبدوڵڵا پێشتر ناوی (خەلیل ساڵح) بووە و لە تەمەنی 10 مانگیدا لە شاری
کرماشانکرماشان لەکاتی چونیان بۆ ئێران لە کیمیابارانەکەی هەڵەبجە منداڵەکەیان لێونبووە.[2]

مەراسیمی شادکردنەوەی منداڵێکی هەڵەبجە بە دایکی بەڕێوەچوو
- دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا سکاڵایەکی ڕەتکردەوە کە لە دژی ژێرئاوخستنی ناوچەی شوێنەواریی حەسکیف تۆمار کرابوو.[4]
- لە ڕاپۆرتێکدا بانکی ناوەندی تورکیا ڕایگەیاندووه، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2018 قەرزە دەرەکییەکانی تورکیا بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی 2017 نزیکەی 10.9 ملیار دۆلار زیادیکردووە و گەیشتووەتە 210.6 ملیار.[2]
- وەزیری ناوخۆی تورکیا، ڕایگەیاند، هەڕەشەکانی پەکەکە لەناوخۆی تورکیا بەڕێژەی 65% کەمبوونەتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە ڕەوشی پەکەکە لە خراپیدایە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث