سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف کرد و تێیدا جەختی کردەوە کە دەبێت ئەنجامدەرانی تیرۆرکردنی هاوکار جاف بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار جاف کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سیامەند عەبدوڵای برای.
سەرۆکی حکوومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
سەرۆکی حکوومەت هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دووپاتی کردەوە کە کەیسی تیرۆرکردنی شەهید هاوکار جاف دەبێت ڕێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!