- لەم ڕۆژی نەورۆزەدا، تورک هەر لەسەر هێرشەکەی بەردەرامە و 200 کەسیان کوشتووە و نەتەوە یەکگرتووەکان ، بە تورکیای گوتووە کە دەبێت لەم هێرشەدا جیاوازیی چەکداری پکک و خەڵکی سادە بکرێت ... فڕۆکەی تورک گوندی پڵنگانی لای شارۆچکەی ڕانیەی بۆمباران کردو کچێکی 5 ساڵەی کوشت... و ئەو کوردانەشی کەلە باکوورەوە بۆ باشوور ڕایان کردبوو، لەشکری تورک بەزیندانی دەیاننێرێتەوە بۆ تورکیا...
- کلینتۆن بەتەلەفون بە تانسۆ چیلەری گووت : کە ئەم هێرشە کارێکی باشە و دژی تێرۆریزمە، بەڵام تکایە ژیانی مەدەنی و ئاوارە کوردەکانی ئێڕاق بپارێزن.
- کەی. ئێن. سی ئەم هێرشەی تورکی تاوانبار کردو پارتیش دەڵێت: تورک ئێمەی ئاگادار نەکردووە و ئێمە ناڕازین. یەکێتیش ناڕەزاییی خۆی دەربارەی ئەم هێرشە دەربڕی...
- هەفتەیەکە هەر هێرشی بۆمبای ئاگرین بۆسەر دامەزراوەکانی تورک لەهەر چواردە ویلایەتەکەی ئەڵمانیا، بەردەوامە و پکک ش بەرپرسیارێتیی خۆیی بەرامبەر ئەو کارانە ڕانەگەیاندووە ...
- بۆیەکەمجار لە مێژوودا، کوردەکان توانییان لە شاری جنێڤی سویسرا، لە هۆڵی کۆشکی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئاهەنگی نەورۆز بگێرن، لەو ئاهەنگەدا گەلێک نوێنەرانی دەوڵەتانی دۆستی کورد و کاربەدەستانی مافی مرۆڤ و نوێنەرانی گەلانی یەکگرتووش ئامادە بوون، داگیرکەرانی کوردستان، گەلێکیان هەوڵدا کە ئەو ئاهەنگە لەوێ نەکرێت، بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بوو.