بەڕێز کاک دکتۆر ئامانج عەبدوڵڵا
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی (ئامینە ئەحمەد قادر) دایکی کۆچکردوو (عەبدوڵڵای حاجی سەعید) تێکۆشەری دێرین و یاریدەدەری سەرۆک مام جەلال بۆ کاروباری بازرگانیم بیست.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا لله و انا الیه راجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=