- 20-08-2019
- 19-08-2019
- 18-08-2019
- 17-08-2019
- 16-08-2019
- 15-08-2019
- 14-08-2019
- 13-08-2019
- 12-08-2019
- 11-08-2019
- 10-08-2019
- 09-08-2019
- 08-08-2019
- 07-08-2019
- 06-08-2019
- 05-08-2019
- 04-08-2019
- 03-08-2019
- 02-08-2019
- 01-08-2019
- 31-07-2019
- 30-07-2019
- 29-07-2019
- 28-07-2019
- 27-07-2019
- 26-07-2019
- 25-07-2019
- 24-07-2019
- 23-07-2019
- 22-07-2019
21-08-2019
- 22-08-2019
- 23-08-2019
- 24-08-2019
- 25-08-2019
- 26-08-2019
- 27-08-2019
- 28-08-2019
- 29-08-2019
- 30-08-2019
- 31-08-2019
- 01-09-2019
- 02-09-2019
- 03-09-2019
- 04-09-2019
- 05-09-2019
- 06-09-2019
- 07-09-2019
- 08-09-2019
- 09-09-2019
- 10-09-2019
- 11-09-2019
- 12-09-2019
- 13-09-2019
- 14-09-2019
- 15-09-2019
- 16-09-2019
- 17-09-2019
- 18-09-2019
- 19-09-2019
- 20-09-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی ناسر نووری، خەڵکی شاری
شنۆشنۆ، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لە بەرزاییەکانی کێلەشیندا پێکرا. ئەو کاسبکارە کوردە، لە لای لاقیەوە پێکراوە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری
نەغەدەنەغەدە کراوە. لە لایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە
کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد لە دێهستانی برادۆستی شاری
ورمێورمێ، کەوتنە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سادق ئەورازی کوڕی هاروون، بەسەختی بریندار کرا.
[5]
ناسر نووری
باشووری کوردستان
- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانین بۆ جوتیاران کە بەروبومەکانیان بەفیرۆدەچێت، بەڵام دڵنیایان دەکەینەوە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان و ساڵی داهاتووش ئەنجامی کارەکانمان بەدیار دەکەوێت.
[1]
- لەسنووری
پێنجوێنپێنجوێن 100 دۆنم پوش و پاوان سووتان و سێ هاووڵاتیش دەستگیرکران.
[2]
- بڕیار محەمەد، پەیامنێری ڕۆژنیوز لە شاری
هەولێرهەولێر، لەلایەن ئاسایشی تۆپزاوای سەر بە هەولێرەوە دەستگیرکرا و دواتر ڕەوانەی ئاسایشی هەولێر کرا.
[3]
- لە ڕاگەیێندراوێکدا بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، کاژێر 8:25 خولەکی ئەمشەو تەرمی ژنێکی دانیشتووی
قەڵادزێقەڵادزێ گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە بە حەبل خنکاوە.
[4]
- دوای سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان (ئانگرێت کرامپ کارنباوەر) وەزیری بەرگری ئەڵمانیا و (شۆڕش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبونە وه و دواتریش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.[2]
دەرەوەی کوردستان
- ڕێکخراوی جیهانیی هیومان ڕایتس وۆچ، کە تایبەتە بە چاودێرییکردنی مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا، لەبارەی دوورخستنەوەی هاوسەرۆکانیی شارەوانییەکانی
ئامەدئامەد، مێردین و وان و دانانی خۆسەپێنەر لە شوێنەکانیان، ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هیومان ڕایتس وۆچ، نووسیوێتتی: دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەد، مێردین و وان، پێشێلکاریی ڕوونی مافی دەنگدەرانە و دیموکراسیی لەناوخۆی وڵاتەکەدا پەک دەخات.[3]
- دوای ئەوەی سێ سەرۆک شارەوانی لەباکووری کوردستان لەکارەکانیان لادران و شوێنەکانیان بە قەیوم پڕکرانەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لەو بڕیارەی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەردەبڕێت.[4]
- سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە عێراق، دەڵێت: ئێران ناتوانێت لە هیچ شوێنێک لە دەستمان دەربچێت.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث