$باکووری کوردستان$
- لە شاری #وان# بەرەبەیانی ئەمرۆ پۆلیسی تورکیا هەلی کوتایەسەر ماڵی جالاکانی سیاسی و هاوسەرۆکی #هەدەپە#ی وان ئومید دەدی، هاوسەرۆکی #دەبەپە# ئوککیش کاوە، بەرێوەبەری هەدەپەی شارهەندان کاراکسویون، هاوسەرۆکی ناوچەی پایزاڤا، سەنەم لالات و2کەسی تریان دەستگیرکرد.[2]
- شارۆچکەی نسێبین و دەیان گوند و کێڵگەی ئەو شارۆچکەیە ڕووبەڕووی لافاو و بارانی بەلێزمە بوونەتەوە و، زیانی زۆری بەموڵک و ماڵی خەڵک گەیاندووە.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە گوندی دارەلکی #مەهاباد#، فێستیڤاڵێکی کولتووری و هونەری بەناوی دایک بەڕێوەچوو کە لەلایەن لیژنەی یارییە خۆجێیەکانی مەهاباد ڕێکخرابوو. فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی سەدان کەس بەڕێوەچوو و تێیدا یارییە خۆجێیەکان، پیشە دەستییەکان و خواردنە ڕەسەنەکانی ناوچەی موکریان خرانەڕوو.[5]
$باشووری کوردستان$
- کۆچی دوایی چیرۆکنووس #ڕەئوف حەسەن#.[1]
- تەرمی #جەمال نەبەز# لە ئەڵمانیاوە دەگاتە #هەولێر#.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161317/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 21-12-2018=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەرمی جەمال نەبەز دەگاتە هەولێر=KTML_ImageCaption_End=
- لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا حەوت تانکەر مەودای کیمیایی و نزیکەی 50 سندوق قارچک بەهۆی دەرنەچوون لە پشکنین ڕەوانەی ئێران کراونەتەوە ئەوەش بە وتەی بەڕێوەبەری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی #حاجی ئۆمەران#.[4]
- ماوەی 31 ڕۆژە، ئەندامانی نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە لە باشوری کوردستان، دژی بەردەوامی گۆشەگیریی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# و پشتگیری لە مانگرتنی لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی #کەجەدە#، دەستیان بە مانگرتن کردووە، ئەمڕۆش گروپی 16هەم دەستیان بە مانگرتن کرد.[2]
- ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنن، دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم قۆناغێکی نوێ لە خەباتی مەدەنی دەسپێدەکەن، لەئێستاشدا هەر چالاکی و کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە.[4]
- بڕیار وابوو، کاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شەقامی سالمی شاری #سلێمانی#، خۆپیشاندانێک دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- #پەکەکە#، بەڕێوەبچێت، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕێگرییان لە خۆپیشاندانەکە کرد و بە دەیان خۆپیشاندەریان دەستگیرکرد. #بەرهەم لەتیف#، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، کە بە ئامانجی ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکە ڕۆشتبووە شوێنی خۆپیشاندانەکە، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرکرا.[2]
- ئاسایشی #گەرمیان# ماوەی دوو ڕۆژ مۆڵەتی داوەتە ڕێکخراوی نێوگەر، بۆ ئەوەی بارەگاکەیان دابخەن، ئەوانیش دەڵێن کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە و بارەگەکەیان بەهیچ شێوەیەک داناخەن.[3]
- هێشتا هیچ بڕە سووتەمەنییەک بەسەر ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە، 82 کەمپی سنووری سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان و ئیدارەی گەرمیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە سووتەمەنیان پێنەدراوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازیی منبج ڕایگەیاند، چەتەکانی 'قەڵغانی فورات' کە سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرن، هێرشیان کردووەتە سەر خاڵەکانی #شەڕڤان#ەکانیان لە ناوچەی ساجوور کە دەکەوێتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی منبج، لە هێرشەکەیاندا چەکی دۆشکە و بی کەی سی-یان بەکارهێناوە.[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری #عەفرین# تەقینەوەیەکی گەورە لەسەر ڕێگەی مارەت ڕوویداوە. تەقینەوەکە چەتەکانی لیوای فاتیح سوڵتان-ی کردووەتە ئامانج.[2]
$دەرەوەی کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161317/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە گاڵتەوگەپەکانی ئەمڕۆ: 21-12-2018=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە گاڵتەوگەپەکانی ئەمڕۆ: 21-12-2018=KTML_ImageCaption_End=
- ئەنجومەنی سوریای دیموکرات سەردانی فەڕەنسای کردو لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئه و وڵاتە کۆبوونەوه و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیشدا داواکاربوون ناوچەیەکی دژە فڕین لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دروستبکرێت.[6]
- کاتژمێر 17ی ئەمڕۆ چالاکییەکە لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە پاریس دەستی پێکرد. خۆپیشاندەران ئاڵاکانی #یەپەگە# و #یەپەژە#یان بەرز کردنەوە و درووشمی (کورد لەپێناو هەموومان بەرخۆدانی کرد، ڕێزی لێ بگرن)یان دەگوتەوە. چالاکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد هەر وەک چۆن لە ڕابردوودا کوردان بەرخۆدانیان کردووە، لە ئێستا و داهاتووشدا بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان.[2]
- هایکۆماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەبارەت بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا ڕەخنە لەبڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەگرێت و هۆشداری ئەدات و پێی وایە ئه و بڕیارە پەلەی تیاکراوه و #داعش# بەهێزدەکاتەوە.[6]
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ڕۆهەڵاتی فورات بۆ چەند مانگێک دوادەخەن.[4]
- ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردوە: سوپای ئەمریکا، سەربازگەیەکی نوێ لەناو خاکی سوریا دەکاتەوە.[6]