- 21-02-2018
- 20-02-2018
- 19-02-2018
- 18-02-2018
- 17-02-2018
- 16-02-2018
- 15-02-2018
- 14-02-2018
- 13-02-2018
- 12-02-2018
- 11-02-2018
- 10-02-2018
- 09-02-2018
- 08-02-2018
- 07-02-2018
- 06-02-2018
- 05-02-2018
- 04-02-2018
- 03-02-2018
- 02-02-2018
- 01-02-2018
- 31-01-2018
- 30-01-2018
- 29-01-2018
- 28-01-2018
- 27-01-2018
- 26-01-2018
- 25-01-2018
- 24-01-2018
- 23-01-2018
22-02-2018
- 23-02-2018
- 24-02-2018
- 25-02-2018
- 26-02-2018
- 27-02-2018
- 28-02-2018
- 01-03-2018
- 02-03-2018
- 03-03-2018
- 04-03-2018
- 05-03-2018
- 06-03-2018
- 07-03-2018
- 08-03-2018
- 09-03-2018
- 10-03-2018
- 11-03-2018
- 12-03-2018
- 13-03-2018
- 14-03-2018
- 15-03-2018
- 16-03-2018
- 17-03-2018
- 18-03-2018
- 19-03-2018
- 20-03-2018
- 21-03-2018
- 22-03-2018
- 23-03-2018
- 24-03-2018
باشووری کوردستان
- پارێزگاری
دهۆکدهۆک ڕێگەی نەدا کەمپینێک بۆ هاوکاریی منداڵانی
عەفرینعەفرین ئەنجام بدرێت.
[1]
- ئەو هاوکارییانەی، کە لە شارەدێی
تەقتەقتەقتەق بۆ عەفرین کۆکرابوونەوە، ڕادەستی مانگی سوری کوردیی کران.
[2]
- زیاتر لە نیو تەن زێڕ لە دەروازەی
ئیبراهیم خەلیلئیبراهیم خەلیل دەستیبەسەردا گیرا کە هەوڵی ناردنەدەرەوەی بە قاچاخ درابوو، سەرچاوەیەکیش له و دەروازەیە دەڵێت لەدوای ڕوداوەکە چەند کارمەندێکی دەروازەکە دەستگیرکراون.[1]
- لە شاری
هەولێرهەولێر کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، کە ڕۆژی شەممە 24ی مانگ کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ خۆپیشاندانێکی سەرتاسەریی بۆ پشتگیریی عەفرین ئەنجام دەدرێت.[2]
- بە بەشداری
نەوزاد هادینەوزاد هادی،
هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر و
فەرهاد ئەتروشیفەرهاد ئەتروشی، هەرسێ پارێزگاری هەولێر،
سلێمانیسلێمانی و دهۆک کۆنفرانسی وزە لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت.
[3] لە کاتی گەییشتنیان بۆ شوێنی کۆنفڕانسەکە کۆمەڵێک لاو بە جنێو هێرشیانکردەسەر نەوزاد هادی. پاشتریش ڤیدیۆی هێرشکردنەکە بە بەرفراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەوە.
[4]
- نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە و تیایدا ئەنجومەنی ناوبراو پەیامێکی سێ خاڵی ئاڕاستەی مامۆستایان کرد بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە سنوری سلێمانی و ڕاشیانگەیاند لە هەفتەیەکدا هاندانێکی مامۆستایان دابەشدەکرێت.[1]
- دەزگای گشتی کاروباری مین لەهەرێم هۆشداری دەدات، بەهۆی ڕوودانی لافاو، مەترسی ڕاماڵینی مین و تەقەمەنی لە ناوچە بەرزاییەکانەوە بۆ دامێنی شاخ و دەشتاییەکان هەیە، دەشڵێت پێویستە هاووڵاتییان ئاگاداری خۆیان بن و له و ناوچانە بە هۆشیارییەوە هاتوچۆ بکەن.[1]
- بۆ جاری دووەم لەباشوری
کەرکووککەرکووک ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان چەکدارانی
داعشداعش و
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی ڕویدا.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندەکانی شەیتانا و کورکای سەربە شارۆچکەی ماباتای کانتۆنی عەفرین بۆردوومان دەکەن.[2]
- ئادریان گالۆوەی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت، کە لە عەفرین هاوڵاتیانی مەدەنی دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن.[2]
- سکرتێری گشتی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان، قەیران و ڕووداوەکانی شەڕ و پێکدادان لە سوریا بە جەهەنەمی سەر زەوی ناودەبات و داوای وەستانی بەپەلەی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانە لە ناوچەی عەفرین و سوریا دەکات.[1]
- بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە) و سوپای سوریا کراوە، گروپێکی دیکەی سەربازانی سوپای سوریا گەیشتنە عەفرین، وتەبێژی یەپەگەش دەڵێت چاوەڕێدەکەین هێزی زیاتری سوربا بگاتە عەفرین.[1]
- سوپای تورک جارێکی دیکە ناوەندی شاری جندرێسی کانتۆنی عەفرینی تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک شەهید بوو و دووانی دیکەس بە سەختی بریندار بوون.[2]
- لە گوندی دێرسەوان-ی سەر بە شارۆچکەی شەرا لە عەفرین، کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای تورک و چەتەکان-یان کردە ئامانج. ڕاگەیەندرا، کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، ژمارەیەکی زۆر سەرباز و چەتەی سەر بە سوپای تورک کوژراون و برینداربوون. هاوکات، لە گوندەکانی ساریا، قەتمە و شەیتانا-ی سەر بە شارۆچکەی ماباتا، لەنێوان شەڕڤانان و سوپای تورک و چەتەکانیدا شەڕێکی سەختە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیش ئەو گوندانە بۆردوومان دەکەن.[2]
- فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-
یەپەژەیەپەژە، بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرایکرد، کە دوو شەرڤانی برینداریان لە ناو هێزە داگیرکەرەکاندا ڕزگارکردووە.[2]
- کاروانی هەزاران کەسیی گەلانی هەرێمەکانی
جزیرەجزیرە و فورات، گەیشتنە خاڵی پشکنینی سەرەتایی عەفرین و لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانییەوە تۆپبارانکران.[2]
- کاتژمێر 07:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، کەسێکی نەناسراو لە چوارڕیانی شەریا-ی گەڕەکی نەشوان-ی شاری
حەسەکەحەسەکە، بۆمبێکی هەڵدایە ناو ئۆتۆمبێلێکی هێزەکای ئاسایشی حەسەکە-وە. ڕاگەیەندرا، کە بەهۆی تەقینەوەکەوە، کارمەندێکی ئاسایش و کارمەندێکی هاتووچۆی حەسەکە برینداربوون.[2]
دەرەوەی کوردستان
- لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە کۆبوونەوەی سەرکردە جووەکان لە ئۆرشەلیم - قودس، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەشێکی گرنگی سیاسەتی وڵاتەکەی ئەوەیە هەرگیز ڕێگە بە ئێران نەدەن بنکەیەکی سەربازی لە سووریا دروستبکات و لە دژی ئیسرائیل بەکاریبهێنێت. نەتانیاهۆ ڕاشیگەیاند نەک ڕێگە بە ئێران نادەن جێپێی سەربازی لە سووریا قایمبکات، ڕێگەشی پێنادەن چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت. ئەوە بەشێکی هەرە گرنگی سیاسەتی ئێمەیە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث