باکووری کوردستان
- پارتی دیموکراتی گەلان -
هەدەپەهەدەپە لە ئەنقەرە کاندیدەکانی پەرلەمانتاری بۆ هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی تورکیا ناساند. لە مەڕاسیمی ناساندنی کاندیدەکان، هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە
سەزای تەمەلیسەزای تەمەلی و
پەروین بوڵدانپەروین بوڵدان ئامادە بوون.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- حوسێن ئەحمەدینیاز، پارێزەری ڕامین حوسێنپەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام، داوای لە دیوانی باڵای وڵات کرد کە پێداچوونە بە حوکمی ڕامین حوسێن پەناهیدا بکات.
[5]
باشووری کوردستان
- بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا، شەوی ڕابردوو 21-05-2018، لە ئەنجامی هاوەنبارانکردنی یەکەیەکی سەربازی لەلایەن گەریلاکانی
پەکەکەپەکەکە لە چیای لیلکان کە دەکەوێتە باشووری کوردستان، دوو سەرباز دوای ئەوەی به سەختی برینداربوونە، گیانیان لەدەستداوە. لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دەمودەست هێزەکانیان لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆپەراسیۆنیان لە ناوچەکە ئەنجامداوە. هەر لەوبارەوە فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 11 سەرباز کوژراون.
[2]
- سێ
بوومەلەرزەبوومەلەرزە بە گوڕی 4.5 پلەی ڕێختەر ناوچەی
گەرمیانگەرمیانی هەژاند.
[1]
- لەسەر سکاڵای هاووڵاتیانی عەرەبی ناوچەکە، بەرێوەبەری شارەدێی
جەلەولاجەلەولا کە کوردە دەستبەسەرکراوه و هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ ڕووخانی خانوو و ڕێگەنەدان بە زیادەرۆیی.[1]
- برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە سلێمانی لەگەڵ عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی و عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵ و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتوو کۆبووەوە.
[3]
- شاندی پارتی بەسەرۆکایەتیی فازڵ میرانی لەگەڵ موقتەدا سەدر، هادی عامری و نوری مالکی کۆبووەوە.[3]
-
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆبووەوە.[3]
دەرەوەی کوردستان
- سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل جارێکی تر هێرشدەکاتە سەر ئێران و بە هۆکاری یەکەمی ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕست ناوی دەبات.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث