$باکووری کوردستان$
- بە پێی زانیاریەکان گوڕستانی گوندی سیسێی سەر بە ناوچەی لیجەی ئامەد جارێکیتر شێوێنراوە. ئەوەش بەبۆبەی جەژنی ڕەمەزانەوە بووە کە خانەوادەکان سەردانی گۆڕی کەسوکاریان کردبوو. خانەوادەکان کاتێک سەردانی گۆڕستانیان کرد، دیمەنی ڕووخاندنی کێلی گۆڕ و شێواندنی گۆڕەکانیان بینی. خانەوادەکان ڕایانگەیاند کە هەموو گۆرەکان شێوێنراون، کێلی گۆڕەکان کە بە کوردی لەسەریان نووسراوە، شکێنراون و جارێکیتر خانەوادەکان کێلەکان چاک کردووەتەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382139/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تورکەکان بۆ سێیەمین جار هێرشیان کردە سەر گۆڕستانی لیجە و کێلی گۆڕی گەریللاکانیان شکاند=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تورکەکان بۆ سێیەمین جار هێرشیان کردە سەر گۆڕستانی لیجە و کێلی گۆڕی گەریللاکانیان شکاند=KTML_ImageCaption_End=
- دژی دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد و ئەندامان و لایەنگرانی #هەدەپە# لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە چەندین شاری باکوری کوردستان و تورکیا گردبوونەوە و ناڕەزایەتی ئەنجامدرا، چالاکوانانی کورد بە دەوڵەتی تورکیان وت، کە 'فشارەکان نایانترسێنێت و تێکۆشانیان فراوان دەکەن'.[4]
- لە ناوچەی پیلەمور لە پارێزگای #دێرسیم# بومەلەرزەیەک بە پێوەری 4.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویدا. بومەلەرزەکە کاتژمێر 06:12ی ئەم بەیانییە و لە قوڵایی 5 کیلۆمەتریی ژێر زەوییدا ڕوویداوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە.[1]
- #سەبری کایا#، زیندانی سیاسی کورد کە لە ساڵی 2010ەوە لەزینداندابوو، دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە زیندانی شاری عوسمانییەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی بالجالی لە شاری ئەدەنە، هەر ئەو ڕۆژەی بڕیاری ئازادکردنی درا، گیانی لەدەستدا.[4]
- لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەی دەوڵەتی تورک بۆ پاکتاوی سیاسیی گەلی کورد بەڕێوەی دەکات، پۆلیسەکانی تورک لە کاتژمێر 04:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (#تەژەئا#) و #کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا# لە باکووری کوردستان بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لە ماڵەکاندا مانەوە و هەموو کەلوپەلی ناو ماڵەکانیان تێکوپێکدا و چەندین کەسیان دەستگیرکرد. لە ناوچەی کاراکۆپرو لە ڕحا لە ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا چەندین کەس دەستگیرکران، کە ناوی بەشێکیان بریتییە لە نارین گەزگۆر ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، ئایلا ئاکات ئاتا ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا لە #ئامەد#، عەدالەت کایا سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا و گولجیهان شیشمەک چالاکوانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد دەستگیرکراون.[1]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، تاهیر ساکڵی سەرۆکی لقی ڕێکخستنەکانی ئاکپارتی کە هاوکات سەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی #شەمزینان#ی سەر بە پارێزگای #جۆڵەمێرگ#ە، تووشی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بووە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەرزاییەکانی گوندی زەڕین چووبی شاری #سەرپێڵی زەهاو#، زیاتر لە هێکتارێک گەنم و جۆی دانیشتووانی گوندی ئەلیاس مەحموود، سووتان. فەرمانداریی شاری سەرپێڵ زەهاو لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ئیلنا ڕایگەیاند: بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە هێکتارێک گەنم و جۆی دانیشتووانی گوندی ئەلیاس مەحموود سووتان. موحیبەت جەماڵی نیا، هەروەها ڕایگەیاند: هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەو گوندانە بۆ خۆیان هەوڵی کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان بە ئیمکاناتی کەمەوە دابوو، بەڵام لە کۆتاییدا هێکتارێک گەنم و جۆ لەو ئاگرکەوتنەوەدا سووتان.[8]
$باشووری کوردستان$
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای #دهۆک# دەستنیشانکران، دوو پیاو یەکێکیان تەمەن 28 ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی شارۆچکەی #ئاکرێ# و دووەمیان تەمەن 58 ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە. هەردووکیان لە شاری بەغداد گەڕاینەوە.[5]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای #سلێمانی# دەستنیشانکران، سێ ئافرەتی تەمەن 57 و 30 و 25 ساڵ و چوار منداڵی تەمەن 12 و 4 و 3 و 2 ساڵان، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382139/0019.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 22-05-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 22-05-2020=KTML_ImageCaption_End=
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە پەلاماری پاڵاوگەی نەوتی گورگە چاڵ لە ڕێگەی نێوان #کەرکووک# – #هەولێر# دەدرێت و شەهید و برینداری لێدەکەوێتەوە. بەو هۆیەوە پاسەوانێکی پاڵاوگەگە کەناوی تیشکۆ عەلیە شەهید بووەو دووانی تریش برینداربوون. دوو بریندارەکەش کوردن و ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەرکووک کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.[3]
- لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاڵوگۆڕ لە ژمارەیەک پۆستی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان دەکرێت. سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێریش دەڵێت: باشتربوو ئەو ئاڵوگۆڕانە لە ڕێگای ئەنجوومەنی پارێزگاوە بکرێن نەک وەزارەتەکان.[2]
- لە دوێنێ ئێوارەوە لەنێوان گوندی کەلەڕەشی و گوندی دلکە لە سنووری #سەنگاو# لەسەر پارچە زەوییەک دەبێتە شەڕ و کەسێک برینداردەبێت. لە شەڕەکەدا جگە لە کڵاشینکۆف، ئارپیجیش بەکارهێنراوە و هەردوو گوندەکە تاوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقەیان لەیەک کردووە.[2]
- #خەسرەو گۆران# ڕەخنە لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان دەگرێت لەبەرامبەر ڕادەستکردنی ژمارەیەک دیلی #داعش# بەئیدارەی کەرکووک و دەڵێت، #وەزارەتی ناوخۆ# دیلەکانی قاعیدەی بەیاسا ڕادەستی موسڵ کردووە، نەک وەکو یەکێتی بەبڕیاری حیزب.[7]
- #دیندار زێباری#، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان وەڵامی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی لەبارەی خۆپیشاندانەکەی دهۆک دەداتەوە و دووپاتی کردەوە، هیومان ڕایتس وۆچ له دوایین ڕاپۆرتییدا پشتی بە لێدوان و وتەی چەند سەرچاوەی باوەڕ پێنەکراو بەستووە.[6]
- #وەزارەتی ئەوقاف#ی هەرێم ڕایگەیاند؛ سبەینێ تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و یەکشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک لەگەڵ چەتەکانی، گوندی هۆشانی سەر بە ناوچەی عەین عیسایان تۆپباران کرد. بە هۆی تۆپبارانەکەوە زەویە کشتوکاڵیەکانی ناوچەکە سووتان.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382139/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئاگرەکەی دەوڵەی تورک لە عەین عیسا گەیشتە ناو ماڵی هاووڵاتییان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئاگرەکەی دەوڵەی تورک لە عەین عیسا گەیشتە ناو ماڵی هاووڵاتییان=KTML_ImageCaption_End=
- ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی شاری #کۆبانێ#، تەرمی وەلید ئیسماعیل (فورات کوردستان) #شەڕڤان#ی #قەسەدە#یان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە ڕێورەسمێک بەخاکسپارد کە لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا شەهید ببوو. لە گۆڕستانەکە مەراسیم بە خولەکێک بۆ ڕێزگرتن دەستیپێکرد. دواتر تەرمی شەهید بەخاکسپێردرا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر توانیان هێرشێکی ڕێکخراوی داعش بۆسەر زیندانی تەبقە تێکبشکێنن و ژمارەیەک چەکداریشیان بکوژن.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستی ئێران لەراگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکردوە: لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا دوو هەزارو 311 حاڵەتی تووشبوون بەکۆرۆنا لەسەرانسەری ئێران تۆمارکراون. ڕونیشکردوەتەوە: هەروەها 51 هاووڵاتی تووشبوو بەکۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە. جەختیشکراوەتەوە: کۆی توشبووانی کۆرۆنا بۆ 131 هەارزو 652 کەس بەرزبووەتەوەو حەوت هەزارو 300 تووشبوو گیانی لەدەستداوە.[3]
- دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورک، لە لیبیا لەلایەن سوپای نیشتمانی لیبیاوە خرانە خوارەوە.[4]
- ڕێکخراوی (ACLED)ی ئەمەریکی ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا %77ی شەڕوپێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) لە هەرێمی کوردستان بووە.[6]