مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مامۆستا وشیار بەگی ئەفراسیاب) دەکات.
ئەمەی خوارەوەش دەقی پرسەنامەکەیە.
بەڕێز مامۆستا وشیار بەگی ئەفراسیاب
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، ھاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (نەسرین نەسڕوڵڵا ئەحمەد پاڵانیایی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
[1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
22ی حوزەیرانی 2024
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!