ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) لەبارەی چالاکیی هێزەکانی گەریلاەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
لە گەڤەر 9 سەرباز کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا، ڕۆژی 21ی ئابی 2018 لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر زنجیرە چالاکییەکیان ئەنجامدا.
لە کاتژمێر 07:50 دا لەسەر چیای عەلی شێر لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمیرگ چالاکییەک لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ئەنجامدرا. گەریلا لە 2 قۆڵەوە لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمنیان دا و لە ئەنجامدا سەنگەرێک و پەناگەیەکیان تێکشکێنرا. لەو چالاکییەدا 7 سەربازی دوژمن کوژران.
هەروەها هێزەکانمان لە کاتژمێر 19:50 دا جارێکیتر هێرشیان کردووەتەوە سەر سەربازانی دوژمن لە چیای عەلی شێر و لەو هێرشەشدا 2 سەربازی تری دوژمن کوژران.
لە چارچێلا 3 سەنگەر تێکشکێنران و 7 سەرباز کوژران
لە کاتژمێر 16:30دا هێزەکانمان لە دژی یەکەیەکی دوژمن لەسەر گردی مەجلیس لە چارچێلای ناوچەی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی قوررس لە سەنگەرەکانی دوژمن دران و 3 سەنگەر تێکشکێنران و 7 سەربازی دوژمن-یش کوژران. هێزە داگیرکەرەکان تەرمی سەربازە کوژراوەکان و هەروەها سەربازە بریندارەکانیان لە دوای چالاکییەکە بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی لە ناوچەکە دوورخستەوە.
لە ئیدر زرێپۆشێک تێکشکێنرا و 5 سەرباز کوژران
لە چوارچێوەی هەڵمەتە سەرکەوتوانە شۆڕشگێڕییەکان لە ئەیالەتی سەرحەد دا، هێزەکانمان ڕۆژی 21ی ئابی 2018 و لە کاتژمێر 03:20 دا هێرشیان کردە سەر 2 زرێپۆشی سوپای تورکیا کە لە دەورووبەری شارۆچکەی دلوجو دا دەسوڕانەوە. هێرشەکە لە نزیکەوە کرایە سەر زرێپۆشەکان و لە ئەنجامدا گورزی قورس لە یەکێک لە زرێپۆشەکان درا و بەو هۆیەوە ئاگری تێبەر بوو و بە تەواوی تێکشکێنرا و 5 سەربازی ناو زرێپۆشەکە کوژران. هێزە داگیرکەرەکان لە دوای چالاکییەکە بە چەندین زرێپۆشی تر چوونە شوێنی چالاکییەکە و تەرمی سەربازە کوژراوەکانیان لە ناوچەکە دوورخستەوە.
لە ئاگری 5 سەرباز کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتە شۆڕشگێڕیییەکانیاندا و لە هەمان ڕۆژدا لە کاتژمێر 10:30 دا لە دژ سەربازانی سەر گردی بەردەم بنکەی سەربازیی گیوربولاک لە ناوچەی بازید لە پارێزگای ئاگری چالاکییەکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە 3 قۆڵەوە گورزی قورسیان لە گردە دا و بەو هۆیەوە 5 سەربازی دوژمن کوژران و 3 سەربازی تریش برینداربوون. هێزە داگیرکەرەکان دوای چالاکییەکە ناوچەکەیان بە تۆپ و هاوەن بۆردومانکرد.
2 گەریلا لە بەستا شەهید بوون
رۆژی 20ی ئاب، سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی پیرۆ لە بەستای شرنەخ دەستیکرد بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن. هێزە داگیرکەرەکان هاوکات لە کاتژمێر 12دا بە فڕۆکەی جەنگی و کۆپتەری جەنگیی جۆری کۆبرا دەستیانکرد بە بۆردومانکردنی ناوچەکە. بەهۆی بۆردومانەکانەوە 2 هەڤاڵمان شەهید بوون. دواتر زانیاری ورد و زیاتر لەبارەی ناسنامەی ئەو شەهیدانەوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.[1]
#22-08-2018#