$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لقی 2ی دادگایی ئینقلابی #سنە# حوکمی سێ ساڵ زیندانی بۆ #موختار زارعی#، چالاکی مەدەنیی کورد دەرکرد.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165073/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=رێوڕەسمی پێدانی خەڵاتی ماملێ 2019 بە هونەرمەندی کرماشانی حوسێن سەفامێنش=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=رێوڕەسمی پێدانی خەڵاتی ماملێ 2019 بە هونەرمەندی کرماشانی حوسێن سەفامێنش=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان، ماوەی زیاتر لە 24 کاتژمێرە کرێکاران و کارمەندانی شارەوانی شاری #مەریوان#، لەبەردەم بینای شارەوانیدا گردبوونەتەوە و سفرەی بەتاڵیان ڕاخستووە.[5]
- خەڵاتی زێڕینی #ماملێ# بۆ ساڵی 2019، درایە هونەرمەند #حوسێن سەفامەنێش#.[1]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەمڕۆ بۆردومانی ناوچەی ڕەشاوا-ی سەر بە پارێزگەی #دهۆک#یان کردووە. بۆردومانەکە 3 کاتژمێر بەردەوام بوو و هاوڵاتییانی سیڤیل بوونە قوربانی.[2] هەندێک لە سەرچاوەکان باسی گیان لەدەستدانی 2 هاووڵاتی و برینداربوونی 2ی تریش دەکەن. بەپێی زانیارییەکان ناوی چوار کەسەکە ئەمانەن: ئازاد شاهین پێپەرخی، ئازاد مەجید پێپەرخی، وەحید عەبدولباقی پێپەرخی و جێگر محەمەد شاجی.[1]
- لە هۆڵی #کوردستانی نوێ# لە سلێمانی، کۆڕێکی تایبەت بۆ سینەماکاری گەورەی کورد #ڕەحیم زەبیحی# جوانەمەرگ ڕێکخرا و تێیدا هەریەک لە هونەرمەند #عەبدولی حەمەجوان# و #هاوار مستەفاخان# و سەڵاح ڕەش باسیان لەژیان و بەرهەمە سینەماییەکانی زەبیحی کرد.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165073/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆڕێک بۆ سینەماکاری گەورەی کورد ڕەحیم زەبیحی ساز کرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆڕێک بۆ سینەماکاری گەورەی کورد ڕەحیم زەبیحی ساز کرا=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە هەواڵگرییەکانی سوپای تورکیا لە شارەدێی دەرکاری سەر بە شارۆچکەی زانۆ پێشمەرگەیەک بەناوی #ئەمین عیسا ڕەشۆ# کوژرا و دواتر فڕۆکە هەواڵگرییەکەش کەوتووەتە خوارەوە.[5]
- کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندوستی سلێمانی گردبوونەوە و داوایانکرد بکرێنە کارمەندی هەمیشەیی.[6]
- سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی برادۆست دەستڕێژیی گوللەیان لە گوندنشینان کرد. به و هۆیەوە زیان بە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی نێو ماڵان گەیشت.[2]
- #عادل عەبدولمەهدی# سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا کە هێزی دژە تیرۆری عێراق لە #کەرکووک# بکشێتەوه و هێزێکی تری ئەمنی جێگەی بگرێتەوە کە دوو فەوجی سەرۆکایەتیی کۆماریان لەگەڵدایە کە زۆرینەیان کوردن.[5]
- فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند: مووچەی فەرمانبەری هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگە بە یاسا لە بودجەی دارایی ساڵی 2019-دا جێگیرکراوە.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێوان گوندەکانی #جەلکان# و #مەمکان# سەربە شارەدێی #سەنگەسەر# شەڕە تەقە ڕوویدا، قوربانیی لێ نەکەوتەوە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لەسەر ڕێگای ناوچەی ڕاجۆ لە #عەفرین# تەقینەوەیەک لە ناوەندێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا ڕوویداوە و تەقینەوەکەش کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری گواستنەوەی تورکیا ڕایگەیاند ڕۆژی 25-012019 گەشتەکانی نێوان تورکیا - #سلێمانی# دەستپێدەکەنەوە.[1]
- میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییکردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) لە دادگەی سنجان لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.[3]