باکووری کوردستان
- پۆلیس وجندرمەی تورک لە چوارچیوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە
وانوان و ناوچەی باشکالای وان هەڵیان کوتایەسەرمالی هاووڵاتیان و لە وان 8 کەس و لە باشکالای 4 کەسیان دەستگیرکرد.
[2]
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 23-02-2019
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیندانییەکی کورد به ناوی سەلاح شەریف زادە لە زیندانی ناوەندیی
ورمێورمێ بۆ زیندانی خەلخاڵ لە پارێزگای ئەردەبێڵ ڕاگوێزرا.
[5]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر 05:00ی بەیانی ئەمڕۆ، تەرمی ژنێک براوەتە نەخۆشخانەی شارۆچکەی
سەید سادقسەید سادق-ی سەربە پارێزگای
سلێمانیسلێمانی، کە بە پەت خنکاوە و هێشتا هۆکارەکەی نازاندرێت.
[1]
- کۆمیتەی بەرگریی لە ڕۆژنامەنووسان CPJ ئیدانەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوس
شیروان شیروانیشیروان شیروانی دەکات کە بەبێ ئەوەی هیچ تۆمەتێکی ئاڕاستە بکرێت دەستگیرکراوە، داواشیکرد دەستبەجێ ئازاد بکرێت.
[4]
- بۆ یەکەمجار لە دوای فەرمانەکەی 3ی ئابی 2014وە، هونەرماندان و ڕۆشنبیرانی ئێزدی لە ناوچەی سنوونێ-ی سەر بە شەنگال، یەکەمین فێستیڤاڵی کلتورییان بەڕێوەبرد و بە دەیان هۆنەرمەند و میوان تێیدا بەشدارییان کرد. فێستیڤاڵەکە لە هۆڵی هێژیر لە ناوچەی سنوونێ بەڕێوەچوو، جەلۆ شەنگالی، کالۆ گرنووز و دەیان هۆنەرمەندی دیکە لەوێ ئامادە بوون.
[1]
- دژی هاوردەکردنی ئاژەڵ لەدەرەوەی هەرێم، ئاژەڵدارانی سنوری پارێزگای
هەولێرهەولێر گردبوونەوە و داوایانکرد هاوردەکردنی ئاژەڵ سنووردار بکرێت.
[1]
- لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە کۆمەڵگای شکارتەی سەربە شارەدێی سەروچاوە لە سنوری شارۆچکەی
ڕانیەڕانیە، دوو کەس تەقەیان لە کوڕ و باوکێک کرد و بە هۆیەوە باوکەکە گیانی لەدەستدا و کوڕەکەش بریندار بوو.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی برج حەیدەر-ی شێراوای
عەفرینعەفرین تەقینەوەیەک ڕوویدا، بەڵام لە بارەی زیانەکانەوە زانیاری لەبەردەست نییە.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکانیان لە واشنتن، جەختیان لەوە کردووەتەوە، نابێ
یەپەگەیەپەگە و
پەکەکەپەکەکە لە ناوچەی ئارامی سووریادا بن.
[3]