$باکووری کوردستان$
- لە گوندی قەڕەخاڵتای خوارووی ناوچەی دووتاخی #ئاگری#، ژنێک بەناوی پاکیزە ئوزتاشی (23) ساڵ کە دایکی دوو منداڵ بوو دوای دەموبوڵەیەکی نێوان ئەو و هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا. باوکی پاکیزە ئوزتاش ڕایگەیاند کە کچەکەی چەندین مانگە ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە و هاوسەرەکەی فشارێکی زۆری لەسەر دروست کردبوو و وتی، گۆمانی لە مردنی کچەکەی هەیە و بڕوا ناکات کچەکەی خۆی کوشتبێت.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- زیاتر لە 10 کەس لە زیندانییانی خۆی لە زیندانی ئەو شارە، تووشی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بوون و بەرپرسانی حکوومەتیش بەنیسبەت چارەسەرکردنی پزیشکیی زیندانییە تووشبووەکان کەمتەرخەمن.[6]
- بەرپرسی پۆلیسی ئاگایی هێزە ئینتزامییەکانی پارێزگای #ئیلام# باسی لە دەسبەسەریی دوو کەس کە بەڕێوەبەرانی پەیجی ''ئینیستاگرام لە شاری ئیلام کرد.[6]
- بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، پاش دوو حەفتە لە گواستنەوەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی #ورمێ#وە بۆ شوێنێکی نادیار و سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی هێشتا چارەنووسی نادیارە.[9]
- کچێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی موفیدە حەسەن نژاد کچی حەسەن، خەڵکی گوندی قەبەغلووی شاری #سەقز#، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.[6]
$باشووری کوردستان$
- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، هەلیکۆپتەرەکانی سوپای داگیرکەری تورک، گوندەکانی دایلان و ڕێگای کەورەت-یان لە دەڤەری #برادۆست# بۆردومان کرد، بەهۆیەوە پردی ڕێگای نێوان گوندی دایلان و ڕێگای کەورەت ڕوخا کە پردەکە دەشتی هێرت بە خواکورک و شارۆچکەی #سۆران# دەبەستێتەوە کە هاتووچۆی زیاتر لە 200 گوندی لەسەرە. بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردومانەکە جگە لە زیانی ماددی و تێکدانی ژینگەی ناوچەکە هیچ زیانێکی دیکەی لێنەکەوتووەتەوە.[4]
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندێکی مەسیحی-یان لە سنوری شارۆچکەی #ئامێدی# و چیای کۆرەژا-یان لە شارەدێی #شیلادزێ# بۆردومان کرد.[4]
- کۆمپانیای گووگڵ ماپس ڤیو بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبێلەکانی خۆی هێناوەتە هەلێر و ماوەی چەند ڕۆژێکە سەرقاڵی ڕووماڵکردنی گەڕەکەکانی #هەولێر#ن بۆ ئەوەی بیانخاتە نێو نەخشەی جیهانی.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382140/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بۆ یەکەمجار گووگڵ ماپس ئۆتۆمبێلەکانی دەهێنێتە هەولێر=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بۆ یەکەمجار گووگڵ ماپس ئۆتۆمبێلەکانی دەهێنێتە هەولێر=KTML_ImageCaption_End=
- #وەزارەتی تەندروستی#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێنج کەسی دیکە لە #دهۆک# تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە هەموویان دانیشتووی شارۆچکەی #ئاکرێ#ن.[7]
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای #سلێمانی# دەستنیشانکراون کە پێنج ئافرەت و سێ پیاون.[7]
- وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە ئەو توشبووانەی ئێستا تۆمار دەکرێن، هەر توشبووی شەپۆلی یەکەمی کۆرۆنایە، بەڵام ژمارەکەی هەڵکشاوە، دەشڵێت: مەترسی توشبووانی نوێ لەوەدایە، کە 8٪ی توشبووان سەرچاوەی توشبوونیان دیار نییە، ئاماژە بەوەشدەکات، کە بەهاوکاری #وەزارەتی ناوخۆ# بەردەوام دەبن لە ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.[4]
- ژنێک بەناوی (د. ئ. ح) لەدایک بووی ساڵی 1987 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتوی #قەڵادزێ#، گەڕەکی ڕاپەڕین بە سوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرەتایی نەخۆشخانە، ڕێژەی سوتاوەیەکەی 100% بووە، پاش گەیشتنی بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێکرا بۆ سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.[4]
- لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، تەواوی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە، کە لەسەر ڕێکەوتنی ڕادەستکردنی نزیکەی 200 زیندانی داعش بە حکومەتی عیراق لە یەکێتی گیراون و هەروەها جەختدەکاتەوە، پێشتر هەولێر هەزار و 500 زیندانی داعشی ڕادەستی بەغدا کردبوو.[3]
- #شاسوار عەبدولواحید#، سەرۆکی جوڵانەوەی #نەوەی نوێ#، ڕایگەیاند: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتەکەی دوێنێیدا دانی بە شکستی خۆی و حکومەتەکانی پێشوی هەرێمدا ناو ئاماژە بەوەشدەدات کە لەدوای جەژن خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن و دەشڵێت: هیوادارم دوای جەژن ببێتە جەژنی ڕوخانی ئەم دەسەڵاتە کوردییەی کە 29 ساڵە هەرێم و خەڵکەکەی بە ئەمڕۆ گەیاندوە.[8]
- لە بەیانی ئەمڕۆە جموجۆڵێکی زۆری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، لەسەر ئاسمانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە #مەخموور# دەبینرێت. فڕۆکەکان کە دوێنێش بەسەر ئاسمانی کامپەکەوە دەسووڕانەوە، ئەمڕۆش بێ وەستان بەسەر ئاسمانی کامپەکە دەسووڕێنەوە، بەڵام نازاندرێت ئەو فڕۆکانە سەربە چ وڵاتێکن و لە ئێستادا جموجۆڵەکانیان بەردەوامە.[4]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای #کەرکووک# چەکدارانی #داعش# هێرشیان کردە سەر #حەشدی شەعبی# و بەوهۆیەوە کەسێکی سڤیل کوژراوە کە جووتیارە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی مەخالەق-یان لە عەین عیسا تۆپبارانکرد و بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە زەوییە کشتوکاڵییەکان و دەخڵ و دانی هاووڵاتییان ئاگریان تێبەربوو.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382140/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=داگیرکەران ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی مەخالەق لە عەین عیسا بەردا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=داگیرکەران ئاگریان لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی مەخالەق لە عەین عیسا بەردا=KTML_ImageCaption_End=
- #ساڵح موسلیم#، هاوسەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی #پەیەدە# ئاشکرای دەکات، لەگەڵ #ئەنەکەسە# لەسەر چەند خاڵێک هاوڕان، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوانیان واژۆ نەکراوە.[5]
- دەوڵەتی داگیرکەر لەگەڵ چەتەکانی، لە باکوری ڕۆژئاوای تل تەمر زەوی و زارە کشتوکاڵیەکانی گوندی ڕیحانیە و قاسمیە و ئوم ئەلکێفیان سووتاند. لەگەڵ هەوڵی کۆنترۆلکردنی ئاگرەکە لە لایەن خەڵک و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، بەڵام هێزی داگیرکەران هێرشیان کردە سەریان و نەیانهێشت ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکرێت.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- 6 کەس لە نوێنەرانی پارلمانی ئەوروپا و دیپلۆماتەکانی بێلژیک، لە نامەیەکدا بۆ باڵوێزخانەی حکوومەتی ئێران لە بروکسێل، خوازیاری ڕوونبوونەوەی بارودۆخی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام بوون. دیپلۆماتە ئورووپاییەکان لەو نامەیەدا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، ئاماژەیان کردووە بە کوژرانی #کۆڵبەر#ان و درێژەی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران.[6]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، کە لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 6 هەزار و 352 پشکنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامدا 308 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەگەڵ پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان، لە بەرامبەریشدا 53 کەس چاکبوونەتەوە.[1]
- فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا 40 هەزار و 178 پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکە کراون، لەو ژمارەیەش هەزار و 186 تووشبوو تۆمارکراون و 32 کەسیش مردوون.[2]