$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پاش ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵی دەستدرێژیکردنی کارگوزاری خوێندنگایەک بۆسەر کچەخوێندکارێکی تەمەن 12 ساڵ لە یەکێک لە خوێندنگا سەرەتاییەکانی #ورمێ# بڵاوکرایەوە، خەڵکی شارەکە ڕژانە سەر جادەکان و ناڕەزاییان دەربڕی و بەشێکی خوێندنگەکەشیان سووتاند.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە نزیک بازاڕی دۆلارەکەی #سلێمانی# شەڕێک ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران.[3]
- حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەڵامی ڕێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێ، هیچ لایەنێک بۆ نییە دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەربدات و بڕیار بدات دەبێت عێراقییەکان چی بکەن.[2]
- پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ بڕیاری لەسەر ئەوەدا کە شارەدێی #جەلەولا#ی سنوری شارۆچکەی #خانەقین# وەک ناوچەی وێران بوو هەژمار بکرێت بەمەبەستی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی.[1]
- سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ڕوسیا ڕێز لە مافەکانی گەلی کورد دەگرێت و ڕەتیشیکردەوە کە کونسوڵخانەکەیان لە #هەولێر# داخستبێت.[1]
- سایتی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، هێزە عێراقییەکان تانک و تۆپیان لە نزیک ئه و ناوچە کوردییانەی سەر بە هەرێم بڵاوەپێکردووە کە بەشێک لە بۆریەکانی گواستنەوەی نەوتی هەرێمیان تێدایە، لەگەڵ ناوچە دەروازەییەکانی هەرێم لەگەڵ تورکیا و سوریا.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا هۆشداری دەداتە واشنتن لە ڕادەستکردنی ئیدارەی شاری ڕەققەی سوریا بە کورد و دەڵێت بەوکارە چەندین کێشە دێنەئاراوه و ناکۆکی نەتەوەیی لەشارەکەدا ڕودەدات.[1]