=KTML_Bold=بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو( مامۆستا گۆران)=KTML_End=
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ و کەسایەتی تێکۆشەری گەلەکەمان (مامۆستا گۆران)مان بیست.
بەو بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆمان و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و ئاشنا و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (مامۆستا گۆران) تێکۆشەرێکی دێرین و لە بنەماڵەیەکی ناسراو و نیشتیمانپەروەر بوو، ڕۆڵی لە خەباتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا دیار و گرنگ و مایەی شانازییە، هەروەها خوالێخۆشبوو چەند بەرپرسیارەتیەکی لەئەستۆ گرتبوو لەوانە بەرپرسی پێشووی لقی 23ی مەخموور و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتیمان بووە.
جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنین و، لە خوای گەورە داواکارین لە خەم و کۆستی دیکە بەدوور بن و گیانی خوالێخۆشبوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=