بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد محەمەدی)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی کورد (ئەحمەد محەمەدی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان ڕادەگەیەنین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (ئەحمەد محەمەدی) نووسەر و وەرگێڕێکی دیاری کوردستان بوو و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی دانسقەیە لەبارەی مێژووی شۆڕشەکانی کورد و کوردستان.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزان و خوێنەرانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و داواکارین لە خوای گەورەش خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
[1]
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان
23-10-202323-10-2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!