$باکووری کوردستان$
- 250 پارێزەر لە شارەکانی، ئەستەنبول، ئەنقەرە، ئیزمیر، مەرسین، مووگلا، جولەمێرگ و مێردین، لەڕێگای ناوەندی مافناسی سەدە-وە، داوای بینینی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-#پەکەکە#یان کرد. بەم سەردانەی ئەمڕۆی پارێزەران، دەبێتە جاری 707م، داوای بینینی ئۆجالان کرابێت، کە لە ماوەی ڕابردوودا داواکان ڕەتکراونەتەوە.[3]
- سەربازە تورکەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە گوندی حوجەتی سەربە شارۆچکەی چناری #ئامەد# و هاوڵاتییەکیان بە ناوی جبرائیل کارچی کوشت.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەهۆی بارانەوە ئاو چووەتە زۆرێک لە چادرەکانی لێقەوماوانی #بوومەلەرزە#کە لە #کرماشان# و دەوروبەری. بەتایبەتی ڕەوشی چادرنشینەکانی سەرپێل #زەهاو# زۆر خراپە.[1]
- 3 چالاک و مەلایەکی مزگەوت بەناوەکانی ئیدریس مەحموودی، ڕەحمان مەدەنی، جوانڕۆ قادری و مامۆستا گوڵنەواز که پێشنوێژی مەزگەوت شیوە برایمەیە لە #سەردەشت# لەلایەن ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەرکران.[4]
$باشووری کوردستان$
- کەشناسی عێراق ڕاپۆرتێکی لەبارەی #بومەلەرزە# دوێنی ئێوارە و بەیانی ئەمڕۆ بڵاوکردەوه و تێیدا هاتووە لەماوەی کەمتر لە 12 کاتژمێردا سێ بومەلەرزە ڕوويانداوە و زۆربەیان لە گەرمیان و خانەقین بوون.[2]
- نزیکەی دوو مانگ بەسەر بڕیاری وەستاندنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم تێپەڕدەبێت و وەزیری گواستنەوەی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای هەوڵەکانیان، بەڵام هیچ بڕیارێکی نوێ لەبارەیانەوە دەرنەچووە.[2]
- ڕێکخراوەکەی #عەلی قەرەداغی# بەناوی (یەکێتی جیهانیی زانایانی ئیسلامی) کە خۆی ئەمینداریی گشتییەتی، لە لایەن هەرچوار وڵاتی (سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر)، لەگەڵ ڕێکخراوێکی دیکە و 11 کەسایەتی خرانە لیستی تیرۆرەوە.[3]
- پۆلیسی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، لە شارەدێی #کەسنەزان# لە دوو ڕووداوی جیادا و لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دوو ئافرەت لەلایەن کەسانی نزیکی خۆیانەوە کوژران و تۆمەتبارەکانیش ڕایانکردووە.[2]
- بە پێشەنگایەتیی تەڤگەری ژنانی گەنجی #مەخمور# و تەڤگەری گەنجانی مەخمور لە ناو کامپەکەدا بە مەبەستی شەرمەزارکردنی توندوتیژی دژی ژنان و هەروەها بەبۆنەی 25ی نۆڤەمبەرەوە ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو.[3]
$باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان$
- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی شەهید هۆگر باران بە بەشداری دەیان کەس و بە ئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی و نوێنەرایەتی ئەنجومەنی ڕۆژئاوا لە #بازیان#، و چەندین هاوڵاتی سنوورەکە، بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکرایەوە.[3]