- 22-12-2018
- 21-12-2018
- 20-12-2018
- 19-12-2018
- 18-12-2018
- 17-12-2018
- 16-12-2018
- 15-12-2018
- 14-12-2018
- 13-12-2018
- 12-12-2018
- 11-12-2018
- 10-12-2018
- 09-12-2018
- 08-12-2018
- 07-12-2018
- 06-12-2018
- 05-12-2018
- 04-12-2018
- 03-12-2018
- 02-12-2018
- 01-12-2018
- 30-11-2018
- 29-11-2018
- 28-11-2018
- 27-11-2018
- 26-11-2018
- 25-11-2018
- 24-11-2018
- 23-11-2018
23-12-2018
- 24-12-2018
- 25-12-2018
- 26-12-2018
- 27-12-2018
- 28-12-2018
- 29-12-2018
- 30-12-2018
- 31-12-2018
- 01-01-2019
- 02-01-2019
- 03-01-2019
- 04-01-2019
- 05-01-2019
- 06-01-2019
- 07-01-2019
- 08-01-2019
- 09-01-2019
- 10-01-2019
- 11-01-2019
- 12-01-2019
- 13-01-2019
- 14-01-2019
- 15-01-2019
- 16-01-2019
- 17-01-2019
- 18-01-2019
- 19-01-2019
- 20-01-2019
- 21-01-2019
- 22-01-2019
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکەکانی بیرلیک، شەنلیکی شاری لیجە و سنووری گوندەکانی میاران کۆمو، کلارەش کۆمو، شاکار، ئەیاز و ئاکچە پنار و دەورووبەری لیجە لە پارێزگای
ئامەدئامەد لە باکووری کوردستان لە کاتژمێر 06:00ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆە هاتوچۆکردن لە هاووڵاتییان قەدەغە کرا. پێش ئەوەی لەو گەڕەک و گوندانەدا هاتوچۆکردن لە هاووڵاتییان قەدغە بکرێت، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بە بەشداریی هێزی تایبەت لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە دەستیپێکردبوو.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی باپیر بەرزە، ئەسعەد مەحموودی، شێرکۆ عەلیمحەمەدی و کەیوان نژادڕەسووڵ، خەڵکی شارستانی
پیرانشارپیرانشار دوای دەسبەسەرکرانیان بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی
ورمێورمێ ڕاگوێزران.
[5]
- لقی 102ی دادگای کەیفەریی 2ی پیرانشار، حوکمی 30 ساڵ زیندانی بۆ دوو هاووڵاتیی کورد، بە ناوەکانی محەممەد ئیبراهیمی کوڕی ئەحمەد و ناسح خالیدی کوڕی مستەفا بڕیەوە.[5]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕوحوڵڵا پاریاب تەمەن 47 ساڵە شۆفیری لۆدێری ناوەندی پاککەرەوەی مینی ئێران، بە هۆی تەقینەوەی مینی دژەتانکی M19 بە توندی بریندار بوو.[5]
- هاووڵاتییەکی کورد، به ناوی ئەمیر بەرەکەتی، کوڕی غوڵامڕەزا، خەڵکی ئیلام له شوێنی کارەکەی خۆی، له شەقامی فارابی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوزراوەتەوە. به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ مۆڵەتی یاسایی، به تاوانی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک له حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.[5]
باشووری کوردستان
- بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، سەعات 5:48 دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ 23-12-2018، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.4 پلە بەپێوەری ڕێختەر و بەقوڵای 13 کم
خانەقینخانەقینی هەژاند.
[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر گوندەکانی قەڵاتوکا و مارادوویان لە بناری
قەندیلقەندیلی سەر بە ناوچەی ژاراوەی شاری
قەڵادزێقەڵادزێ لە باشووری کوردستان بۆردومانکرد.[1]
- نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بۆ خوار 700 دینار دابەزی.
[2]
- دووکانداران و کاسبکارانی بازاڕی شارۆچکەی
کەلارکەلار، مانگرتنی سەرتاسەریان ڕاگەیاند و دووکانەکانیان داخست، لە ئێستادا لە بەردەم بینای قایمقامییەت گردبوونەتەوە، مانگرتنەکەیان دژی بڕیارێکی شارەوانییە، کە ڕێگریی کردووە لە هێنانەدەرەوەی کەلوپەلی دووکاندارەکان بۆ بەردەم دووکانەکانیان.
[4]
- خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە شارۆچکەی
ڕانیەڕانیە ناوەندی ئیدارەی ڕاپەرین بۆ جاری دووەم لە بەردەم بەرێوبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە گردبوونەوە و داوای لابردنی سیستمی 50 بە 50 دەکەن.[4]
- دادگای تاوانەکانی کەرکووک، فەرمانی دەستگیرکردنی پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووکی هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند، پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو کەیسەدا بکرێت.[4]
- مەڵبەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
کەرکووککەرکووک هەواڵێک لەسەر کشانەوەی سکاڵا لە
ڕاکان جبوریڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت ڕەتدەکاتەوە.[3]
- لەسنووری بەشێک لەگوندەکانی شارەدێی ناڵپارێزی سەر بەشارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێن، لەلایەن بەشی بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن و بنکەی پۆلیسی دارستانی ناڵپارێز، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ناحیە و شارەوانی، هەڵمەتێکی بەفراوانی ڕوخاندنی کورەی خەڵوز دروستکردن بەڕێوەچوو، تیایدا زیارت لە (30) کورەی خەڵوز دروستکردن ڕووخێندران.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- لە شاری عەزاز، کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراوە، چەتەکانی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە گوندی بحوروتە و ئەندامانی ئەو بنەماڵەیەیان کۆمەڵکوژکرد.[1]
- سەرەڕای دەرکردنی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن سەرۆک کۆماری ئه و وڵاتەوە، هێزەکانی سوپای ئەمریکا بەردەوامن لەسەر ئەرکەکانیان و دەچنە ناو بازاڕی منبج لەرۆژئاوای کوردستان.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث