باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکانی گشتی
هەدەپەهەدەپە ڕایانگەیاند، گەل کۆنگرەی هەدەپەیان کرد بە ئاهەنگی دیمۆکراسی و سپاسییان ئاڕاستەی بەشداربووان کرد و جەختیشیان کردەوە، لە کۆنگرەکەدا گەل جێگرەوەی خستە ڕوو.
[1]
- میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ناوچە سنوورییەکانی نێوان
وانوان و ورمێ، ژمارەی قوربانییان بەرزبووەتەوە و کەسێکی دیکە گیانی لەدەستداوە، کە بەمەش ڕێژەی مردووان بۆ نۆ کەس بەرزبووەتەوە، کە سێیان منداڵن. هەروەها 36 کەسی دیکەش بریندارن و لە نەخۆشخانەکان لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.
[5]
بوومەلەرزەکەی وان
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد فەرید لوتفی جێگری دەزگای ئیدارەدانی قەیرانەکان لە پارێزگای
ورمێورمێ ڕایگەیاند، لە دوو بومەلەرزەکەی دوێنێدا لە پارێزگای ورمێ تەنها لە شاری خۆی زیاتر لە هەزار خانوو زیانیان لە نێوان 50 بۆ 70 لەسەد پێگەیشتوە. ڕاشگەیاند، دەبێت 2 هەزار خێزان بە شێوەیی کاتی بەهۆی زیان بەرکەوتنی خانوەکانیان لە شوێنی تر نیشتەجێ بکرێن.[1]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکی دەڤەری
برادۆستبرادۆستیان بۆردومانکرد و فڕۆکە سیخوڕییەکانیش بەردەوامن لە سوڕانەوە بەسەر ئاسمانی سنورەکەدا.
[6]
- وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە هەزار و 249 گەشتیار کە لە ئێران گەڕاونەتەوە لەژێر چاودێریدان و لە تەواوی مەرزەکانیش تیمەکانیان بەردەوامن لە پشکنین و چاودێرکردنی دۆخەکە.
[2]
- بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەندکراوانی قەدەغە کرد.[5]
- لە بەرامبەر کەمتەرخەمییەکانیان و بەهۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان، بۆ جاری دووەم وەک ناڕەزایی دەربڕین وێنەی بەرپرسان لەسەر تاسە و چاڵی شەقامەکانی سنوری پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە دانران.[6]
- وەزیری پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت: وەزیری بەرگری عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 816 ملیار دیناری مووچەی ساڵی 2019ی پێشمەرگە و بەردەوامبوونی شایستە داراییەکانی بۆ ساڵی 2020.[2]
- وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە هەماهەنگی تەواو هەبێت لەنێوان ئەوان و حکومەت و وەزارەتی تەندروستی و بۆ ئەوەی زانیاری هەڵە بڵاونەکرێتەوە کە بەهۆیەوە کۆمەڵگا توشی ترس و شڵەژان بکات.[2]
- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا لەمڕۆوە سەرجەم مەرزەکانی نێوان هەرێم و ئێران دابخرێت، ئەمەش وەکو هەوڵێک بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.[2]
- بەشی چالاکیی قوتابخانەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی
هەولێرهەولێر لە نووسراوێکدا داوا لە سەرجەم پەروەردەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر دەکات سەرجەم کار و چالاکی و فیستیڤاڵەکان لە باخچەکانی منداڵان و قوتابخانەکان لە مانگی ئادار ڕابگرن.
[3]
- لە زانکۆی
سۆرانسۆران سمینارێک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بەڕێوەچوو، تێیدا زمان وەک بوون و ناسنامەی هەر نەتەوەیەک پێناسە کرا، هەروەها شارەزایانی زمان باسیان لەگرفتەکانی بەردەم زمانی ستانداردی کوردی کرد.[6]
- بەهۆی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەکان، 350 شۆفێری باشووری کوردستان لەنێو خاکی ئێراندان و ناتوانن بگەڕێنەوە باشووری کوردستان. ئەندامێکی ژووری بازرگانی
سلێمانیسلێمانیش دەڵێت، ژیانیان لە مەترسیدایە.[3]
- ڕێکخراوی یەسنا، لە شاری سلێمانی ئاهەنگێکی بەبۆنەی جەژنی ژنانی زەردەشتی ئەنجامدا، تێیدا ژمارەیەکی بەرچاو لەژنان و پیاوان ئامادەبوون.[6]

سلێمانی، جەژنی ژنانی زەردەشتی پیرۆزکرا
- بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، دەستەی دەستپاکیی
کەرکووککەرکووک بڕیاری دەستگیرکردنی بەرپرسی بەشی پلاندانانی پارێزگای کەرکووکی لە دادگا وەرگرتووە و بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشتی ڕاکان سەعید، پارێزگاری بەوەکالەتیشی کردووە.[3]
- ژمارەیەک چەکدار پەلاماری هێزە ئەمنیەکانیان لەسنووری ناوچەی ئیسڵاحی سەربە شارەدێی
جەلەولاجەلەولا دا.
[4]
- بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ نەجەف ڕادەگیرێت.[5]
- لە عەنکاوەی هەولێر، لە ئەنجامی شەڕە چەقۆی دوو دکتۆر، یەکیان کوژرا و ئەوی تریشیان برینداربوو.
[7]
- کۆمپانیای ئیعماری ئیماراتی کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی وڵاتەکە لە هەرێمی کوردستان دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- 8هەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (
پەیەدەپەیەدە)، بە سرودی
ئەی ڕەقیبئەی ڕەقیب دەستیپێکرد.[1]
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی بریچ قاس و کلوتی سەر بە ناوچەی شێراوای
عەفرینعەفرین بە چڕی تۆپباران دەکەن.[1]
دەرەوەی کوردستان
- لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕوسیا و سوریا بۆ سەر خاڵێکی چاودێری سوپای تورکیا لە پارێزگای ئیدلیب باکووری ڕۆژئاوای سوریا زیاد لە پێنج سەربازی تورکیا کوژراون.[4]
- ڕۆژنامەی سوزجوی تورکی لە زاری بەرپرسێک ئاشکرای کرد، ئابووری تورکیا هەر دێت و دادەکەوێت بەجۆرێک کۆی یەدەگی نەختینە لە بانکی ناوەندی وڵاتەکە لە ماوەی 20 ڕۆژدا بە ڕێژەی 27% زیان تۆماردەکات. ئاماژەی بەوەشدا، کۆی یەدەگی نەختینە لە بانکی ناوەندی تورکیا لە ماوەی 31ی کانوونی دووەم 33 ملیار و 917 ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام لەم مانگەدا بۆ 24 ملیار و 733 ملیۆن دۆلار دابەزیووە و بەگوێرەی ئەو ژمارەیەش بێت، ئەوە لە ماوەی تەنیا 20 ڕۆژدا نزیکەی 9 ملیار و 144 ملیۆن دۆلار زیانی تۆمارکردووە و هۆکاری ئەوەش بۆ قەیرانی دارایی لە وڵاتەکە دەگەڕێتەوە کە ڕۆژ دوای ڕۆژ لە زیادبوونە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث