لە ساڵڤەگەری هەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی شاری
قەڵادزێقەڵادزێ لە
1974 و گوللەبارانکردنی ڕاپەڕینی 1982، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت: بە شکۆوە یادی شەهیدانی قەڵادزێ و سەرجەم شەهیدانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی سەبارەت بە شەهیدانی هەردوو کارەساتی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ لە
1974 و گوللەبارانکردنی ڕاپەڕینی
1982 نووسیویەتی: هەمیشە لەیادمانن.
لە
24-04-197424-04-1974، ڕژێمی لەناوچوونی بەعس قەڵادزێ و
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی لەو شارە بۆردومانکرد، لە ئەنجامدا 163 کەس شەهیدبوون کە نۆ کەسیان خوێندکاری زانکۆ بوون و نزیکەی 300 کەسیش برینداربوون.
لە ساڵی
1982 لەکاتی یادکردنەوەی 24ی نیسان و ئەو بۆردومانەدا، خەڵکی قەڵادزێ لە دژی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕین و پیاوانی ڕژێم دەستڕێژی گوللەیان لێکردن، لە ئەنجامدا دوو کەس شەهیدبوون و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!