بەڕێز خانەوادەی کەسایەتی دیارو ناسراوی گەلەکەمان (بایزئاغای سواراغای بڵباس) بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیارو ناسراو (بایزئاغای سواراغای بڵباس)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەوسەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
خوالێخۆشبوو (بایزئاغای سواراغای بڵباس) کەسایەتیەکی ناسراو و دڵسۆزو خەمخۆری دەڤەری بیتوێن و پشدەر بوو، ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و هاوەڵ و ماتەمگێرانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن. [1]
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#24-08-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=