$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لقی شاری #سنە#ی دادگای شۆڕشی ئێران، بە خانەوادەی #ڕامین حسێن پەنایی#ی، ڕاگەیاند، کە سزای سێدارە بەسەر پەناهییدا سەپێندراوە.[2]
$باشووری کوردستان$
- بەیانی ئەمڕۆ، لە قەزای #داقوق#، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو نزیک تەکیەی خزر ئەلیاس تەقییەوە و زیانی بە ناوچەکە گەیاند.[1]
- لە #کەلار# بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە 11 خوێندکاری زانکۆی گەرمیان برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.[2]
- شاندێک لە پەرلەمانتارانی هەرێم سەردانی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد و ڕایانگەیاند، کە پێویستە پەرلەمان بڕیار بۆ پشگیریی عەفرین دەربکات و دەروازەی #سێمێلکا#-ش بکرێتەوە بۆ گەیاندنی هاوکاریی.[2]
- #ئیتڵاعات#ی ئێران دەستبەسەراگرتنی دوو کاروان چەک و تەقەمەنی ئاشکرادەکات و دەشڵێت، یەکێکیان لە هەرێمی کوردستانەوە چووەتە وڵاتەکەیان.[1]
- بۆ پشتگیریی عەفرین شاندێی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتی، سەردانی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا-یان لە شاری #سلێمانی# کردو ڕایانگەیاند، کە ئەردۆغان هەر #داعش#ە و پێویستە هەموو دونیا وەک داعش بیبینن.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ناوچەی بلبلێ لە کانتۆنی عەفرین بۆردوومان دەکەن.[3]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریا دیموکرات- قەسەدە، ئاماری کوژراوانی سوپای تورکیای ڕاگەیاند، کە لە شەڕی دوێنێدا 16 سەرباز لە سنووری #عەفرین# کوژراون.[2]
- ئاژانسی سپوتنیکی ڕوسی ڕایگەیاند بەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای تورکیادا بۆ سەر عەفرین دوو ڕاوێژکاری سەربازی ئەمریکی کوژراون.[1]
- یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ئاشکرایکرد کە 16 سەربازی تورکیایان بە دیل گرتووە لە میانەی ئه و هێرشانەی سوپای ئه و وڵاتە کردوویەتییە سەر هەرێمی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان.[1]
- لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی سوپای تورک بۆ سەر گوندی #جاما#ی سەربە شارۆچکەی شەرا هاوڵاتییەکی دیکەش بەناوی #عەبدولقادر حەمۆ# شەهیدبوو.[2]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، هێرشێکی دیکەی سوپای تورک و چەتەکانیان بۆ سەر گوندی #حەمام#-ی سەربە شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی عەفرین تێکشکاند و گورزی کوشندەیان لێدان.[2]
- ئەمڕۆ ئەڵمانیا نیگەرانی قوڵی خۆی لەبارەی لەشکرکێشییەکەی تورکیا دژ بە کوردەکانی سوریا لە عەفرین دەربڕی و داوای لە ناتۆ کرد گفتوگۆ لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیاوە بکات. زیگمار گابریل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بەرلین بەشێوەیەکی کاتی ڕێکەوتنی چەکی لەگەڵ تورکیا ڕاگرتووە و داوای لە (یەنس ستۆڵتنبێرگ)، سکرتێری گشتی ناتۆ کردووە لەناو ناتۆدا لەبارەی بارودۆخی سوریا بە گشتی و باکوری ئەو وڵاتە بەتایبەتی گفتوگۆ ئەنجامبدرێت.[1]