رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئارام بەهرامی تەمەن 30 خەڵکی شاری
سەقزسەقز، پاش یەک حەوتوو لە دەسبەسەری، لە گرتنگەی ئەو شارە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
[6]
- دادگاییکردنی سێ چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی ئارمین شەریفە، جەمیل شەهابی و یەدووڵا سەمەدی لە لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری
سنەسنە بەڕێوەچوو.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عەلی ئەڵڵاوەیسی تەمەن 45 ساڵ خەڵکی گوندی کۆرکۆره سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بۆ لێپێچینەوە ڕەوانەی گرتنگە کراوە.[6]
باشووری کوردستان
-
لەتیف شێخ عومەرلەتیف شێخ عومەر وتەبێژی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: یەکێتی سوورە لەسەر هەڵوێستەکانی و بەپێی ئه و پڕۆژەیەی پێشکەشمان کردووە، تا چاکسازی سیاسی نەکرێت بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکەین. وتیشی: بڕیارە لەگەڵ
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان کۆببینەوە، بەڵام تا ئێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە.
[2]
لە ئاکرێ دایکێک و دوو منداڵی دووانەی بەهۆی سووتان گیانیان لەدەستدا
- بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزدی لە دەستی داعش، ڕایگەیاند: 14 منداڵ لە گوندی باغۆزی سوریا لە دەستی داعش ڕزگارکراون.
[3]
- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی دەستگیرکردنی 47 تۆمەتباری لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی
چەمچەماڵچەمچەماڵەوە ڕاگەیاند.[2]
- ئاسایشی
گەرمیانگەرمیان دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە سنوری شارۆچکەی
دەربەندیخاندەربەندیخان ئاشکرا کرد کە بەڕەگەز عەرەبە و لەگەڵ سێ گروپی تیرۆریستی لە عێراق کاری کردوە و لە کاتی ئەنجامدانی کردەوەیەکی تیرۆریستیش چاوێکی لەدەستداوە.[3]
- پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بینای سەرای شاری سلێمانی بە ئامادەبونی شێوەکاران کۆمەڵێک لە گەنجانی شاری سلێمانی پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکارییان کردەوە. ئەم کۆمەڵە گەنجە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە یەکتریان ناسیوە، هەلی ئەوەیان بۆ خۆیان ڕەخساندووە کە پیکەوە ئەم پیشانگایە بکەنەوە. لە پێشەنگاکەدا زیاتر لە 40 تابلۆ نمایشکرابوو، کە هەندێک لە تابلۆکان پۆترەیتی کەسایەتییەکان بوون و هەندێکیشیان کێشانەوەی شێوەژیانی کەلەپوری کوردەواریی بوون.
[5]
- بەمەبەستی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و داڕشتنی نەخشەڕێگەیەک بۆ کەرتی تایبەت کۆڕبەندی هاوبەشی نێوان یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێم و ڕێکخراوی (undp) لە
هەولێرهەولێر ئەنجامدەدرێت.[3]
- بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک لەنێو سەنتەری شارۆچکەی
ئاکرێئاکرێ، دایکێک و دوو منداڵی سووتان و گیانیان لەدەستدا.
[4]
- ئەمڕۆ لە ماجدی مۆڵ لە شاری سلێمانی، پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ 25 گەنجی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لە هەر دوو نەتەوەی کورد و فارس کرایەوە. ئەو پێشانگایە 18جۆر بابەتی لە خۆ گرتبوو، لەوانە جۆرەکانی ئامێری میوزیک، کەلوپەلی جوانکاری ناوماڵ، دارتاشی، مس، خاتەمکاری و شیرینی و چەند جۆرێکی دیکە، 25 کەس تێیدا بەشدارن کە چوار کەسیان ژنن.[5]
-
ناسر یاگزناسر یاگز دوای
لەیلا گیوڤەنلەیلا گیوڤەن لەبەرخۆدانێکی هەرە درێژماوەدایە. یاگز 97 ڕۆژە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردنی بێسنوور. لەم هەفتانەی داوییدا دۆخی تەندروستی ناسر یاگز هەتاکو دەڕوات خراپتردەبێت. یاگز ناتوانێت بخەوێت و لەسەر جێگەکەی خۆی ڕابێت.
[1]
دۆخی تەندروستی ناسر یاگز خراپتربووە
- ئاسایشی ڕاپەڕین، دەستگیرکردنی 16 کەسی بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند.[5]
- لە گەڕەکی ڕزگاری شەڕ لەنێوان دوو ماڵە درواسێ دروستبووە و پەرەیسەندوە بۆ شەڕە گوللە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و یەکێکی دیکەیش برینداربووە. کوژراوەکە ناوی (چاودێر فریاد زەنگەنەیە) و کارمەندی ئاسایشی یەکێتیيە لە
کەرکووککەرکووک.[3]
- پیشانگەیەکی تایبەت بە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئاشوری لە شارۆچکەی
سۆرانسۆران کرایەوە و تیایدا بەشێکی زۆری ئه و ڕۆژنامە و گۆڤارانە نمایشکران کە لە سەدەکانی ڕابردوودا بە زمانی ئاشوری دەرچوون.[3]
- وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایدەکات: تائێستا هیچ بڕە نەوتێکی هەرێمیان ڕادەستنەکراوە و دەشڵێت: ڕۆژانەش 80 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک بە بۆری هەناردەی تورکیا دەکرێت.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- مەزاری شێخ حامید لە گوندی قەستەل جندۆ-ی سەر بە ناوچەی شەرا لە
عەفرینعەفرین، شوێنێکی پیرۆزی کۆمەڵگەی ئێزدییە. سوپای تورکی داگیرکەر و گرووپە چەتەکانی کە عەفرینیان داگیرکردووە، پەلاماری مەزارەکەیان دا و وێرانیان کرد.[1]
- لەمیانەی ئه و ڕێکەوتنەی لەنێوان هەردوولادا هەیە،
شەڕڤانشەڕڤانانی سوپای سوریای دیموکرات 20 چەکداری
داعشداعشی بیانی ڕادەستی حکومەتی عیراق دەکەن.[2]
دەرەوەی کوردستان
- ئەنجومەنی ژنانی شەهید ڕۆناهی لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا شەشەمین کۆنگرەی خۆی ساز کرد. لە کۆنگرەکەدا پەیامی بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (TAJÊ)، ئەنجومەنەکانی ژنانی گوڵان گولۆ،
ئارین میرکانئارین میرکان و بارین
کۆبانێکۆبانێ خوێندرانەوە. دواتر هاوگوتەبێژ و ئەندامانی کۆمسیۆن هەڵبژێردران.[1]
- ژمارەیەک لە گەنجانی کورد بەئامانجی ئیدانەکردنی بێدەنگی سی پی تی لەهەمبەر چالاکانی مانگرتوو لە خواردن کە زیاتر لە 3 مانگە لەدژی گۆشەگیری سەر
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان دەستیان داوەتە مانگرتن، لەبەردەم ئەو ڕێکخراوەیەدا دەستیان بەچالاکی کرد و بێدەنگی ئەوڕێکخراوەیان بەتووندی ئیدانەکرد.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث