باکووری کوردستان
-کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان-
کەجەکەکەجەکە، لە بارەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاند: گەلی باشوور پشتیووانی گەریلا دەکات بۆیە سوپای تورک دەیانکاتە ئامانج.
[3]
باشووری کوردستانگۆشەیەکی خۆپیشاندانەکەی هەولێر لە ڕۆژی 25-03-2018، ئاساییش بەشێوەیەکی دڕندانە لە مامۆستایان دەدەن
-لە
هەولێرهەولێر بە درووشمی
❞بڕوخێ دز❝ خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستی پێ کرد. پاشان خۆپیشاندانەکە گرژیی تێکەوت و چەند کەسێک بریندابوون، ژمارەیەکیش لەلایەن ئاساییشەوە بردران و کامێرای هەندێک لە ڕۆژنامەنووسانیش شکێندران.
[1]
-خۆپیشاندانی خوێندکارانی ئامادەییەکانی شارۆچکەی
سەید سادقسەید سادق دەستی پێ کرد و ڕێگای سەید سادق -
سلێمانیسلێمانی-یان داخست.[1]
-لە
دهۆکدهۆکیش بایکۆت لە خوێندنگە و قوتابخانەکانی ئەو شارە ڕاگەیەنرا.[1]
-زۆربەی بانکەکانی ناو شاری سلێمانی بایکۆتیان لە دەوامکردن ڕاگەیاند و مووچەی فەرمانگە و وەزارەتەکانیش سەرفناکەن.
[2]
-کارمەندانی کارەبای سلێمانی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی کۆبوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشکەوتی مووچە دەکەن.[2]
-خۆپیشاندان و مانگرتنی پزیشکان و کارمەندانی تەندرووستی هەولێر لە بەردەم نەخۆشخانەی فێرکاری لەو شارە دەستی پێ کرد.[2]
-سەرجەم فەرمانگەکانی دادنووسانی سلێمانیش بایکۆتی دەوامکردنیان ڕاگەیاند و داوای لابردنی پاشەکەوتی مووچە دەکەن.[2]
-لە
ڕانیەڕانیە گردبوونەوەی مامۆستایان و تەندرووستکاران و فەرمانبەران دەستی پێ کرد.[1]
-گردبوونەوەی مامۆستایان لە
ڕواندزڕواندز دەستی پێ کرد و خۆپیشاندەران بە وتنەوەی درووشمی جۆراوجۆر داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەکەوتی مووچە دەکەن.[2]
-مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان دژی پاشکەوتی مووچە ئەنجامدا.[1]
-خۆپیشاندان لە نزیک مۆنۆمێنتی ئەنفال لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ ڕویدا و بەهۆیەوە ڕێگای سەرەکی نێوان کەرکووک-سلێمانی داخرا.[2]
-پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەوڵەتی تورک ناوچەی نێروە و ڕێکانی سەربە شارەدێی
شیلادزێشیلادزێ-یان لە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان کرد. بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکەوە هاووڵاتییەک بەناوی نیهاد مەحمود، تەمەن 35 ساڵ بەسەختیی برینداربوو.[3]
-
ڕێبوار تەهاڕێبوار تەها، پەڕڵەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند: لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی (نیازی مەعمار ئۆغڵو) لە ڕۆژی نەورۆزدا ئاڕاستەی کوردی کردوون و، بەوە تۆمەتباری کردوون کە هێرشێکی تیرۆریستییان لە ڕێگای داقوق خوورماتوو ئەنجامداوە، سکاڵا یاسایی لە دژی تۆمارکردووە.
[4]
-ئێوارەی ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب
ئەردۆغانئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا ڕاگەیاند کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان دژ بە هێزەکانی
پەکەکەپەکەکە لە سنووری
شنگالشنگال دەستپێکردووە.[1]
-مامۆستا بەدەل ڕێکەوتی سەرۆکی گرووپی دەنگی مامۆستایان لە دهۆک لەلایەن ئاساییشەوە دەستگیرکرا و پاشان ئازادکرا.[1]
-بەڕێوەبەری شارۆچکەی
سنوونێسنوونێ بەوەکالەت ڕایدەگەیێنێت، گەریلاکانی پەکەکە لە شنگال کشاو نەتەوە و سوپای ئێراق و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (
یەبەشەیەبەشە) جێگەیان گرتوو نەتەوە.[4]
-هێزێکی پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکووکەوە کشاو نەتەوە بۆ هەردوو شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو و داقوق، وتەبێژی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیش نایشارێتەوە، کە لەسەر داوای بەرپرسانی ئەو دوو شارۆچکەیە، ئەو هێزەی پۆلیسی فیدراڵی جوڵەیان پێکراوە و لەبەر مەترسیی هێرشەکانی چەتەکانی
داعشداعش-ە.[3]
رۆژئاوای کوردستان
-لەشەقامی سوندوس لە شاری منبج،
شەڕڤان دەروێششەڕڤان دەروێش، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازی مینبج لە ڕێگەی چەکی قەناسەوە ئۆتۆمبێلەکەی کرایە ئامانج و بریندارکرا.[2]
-لە گوندی ڕەوای سەربە ناوچەی سەرێکانیی کانتۆنی
حەسەکەحەسەکە مینێک بە دوو منداڵدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا هەر دوو منداڵەکە کوژران.[3]
-بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی نێو
عەفرینعەفرین، ناکۆکی لەسەر بەشکردنی ماڵ و کەلوپەلی دزراوی هاووڵاتییانی عەفرین لەنێوان چەتەکان درووست بووە و شەڕ هاتۆتە ئاراوە. لە ئەنجامی شەڕێکی قوورسی نێوان ئەو دوو گرووپە چەتەیەدا، 10 کەس لە هەردوولا کوژراون و ژمارەیەکی زۆریشیان بریندار بوون.
[5]
دەرەوەی کوردستان
-فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئێراق ئەمڕۆ ڕایگەیاند، هیچ هێزێکی بیانی سنووری ئێراقی نەبەزاندووە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث