- 24-04-2018
- 23-04-2018
- 22-04-2018
- 21-04-2018
- 20-04-2018
- 19-04-2018
- 18-04-2018
- 17-04-2018
- 16-04-2018
- 15-04-2018
- 14-04-2018
- 13-04-2018
- 12-04-2018
- 11-04-2018
- 10-04-2018
- 09-04-2018
- 08-04-2018
- 07-04-2018
- 06-04-2018
- 05-04-2018
- 04-04-2018
- 03-04-2018
- 02-04-2018
- 01-04-2018
- 31-03-2018
- 30-03-2018
- 29-03-2018
- 28-03-2018
- 27-03-2018
- 26-03-2018
25-04-2018
- 26-04-2018
- 27-04-2018
- 28-04-2018
- 29-04-2018
- 30-04-2018
- 01-05-2018
- 02-05-2018
- 03-05-2018
- 04-05-2018
- 05-05-2018
- 06-05-2018
- 07-05-2018
- 08-05-2018
- 09-05-2018
- 10-05-2018
- 11-05-2018
- 12-05-2018
- 13-05-2018
- 14-05-2018
- 15-05-2018
- 16-05-2018
- 17-05-2018
- 18-05-2018
- 19-05-2018
- 20-05-2018
- 21-05-2018
- 22-05-2018
- 23-05-2018
- 24-05-2018
- 25-05-2018
باکووری کوردستان
- سوپای تورکیای داگیرکەر لە سێگۆشەی پاسور و لیجەی
ئامەدئامەد و ناوچەی دارا هێنێی لە پارێزگای چەولیک بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر سەرباز دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن کرد.
[4]
- بەپێی هەواڵی مێدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ کاتژمێر 17:30 لە سنووری ناوچەی لیجەی ئامەد لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەر شەڕ ڕوویداوە. لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی هێزەکانی جەندەرمە بە ناوی ئیسماعیل جەسوور کوژراوە، هەروەها 4 سەربازیش بریندار بوون.[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی ڕابردوو، یەکێک لە دستوپەیوەندییەکانی حکوومەتی ئێران، کە سەرهەنگی سپای پاسدارانی شاری مەریوان بووە، تەقەی لە دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نێی مەریوان (کە برا بوون) دەکات و دەبێتە هۆی برینداربوون و کوژرانی ئەو دوو برایە. شوناسی ئەو دوو برایە بە ناوەکانیحاجی لەتیف نیکپەی و عوسمان نیکپەی ڕاگەیەندراوە و هەروەها شوناسی بکوژەکەش بریتییە لە کاوە کۆنەپۆشی سەرهەنگی سپای پاسداران.
[5]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە ناوەندی شاری
مەریوانمەریوان ڕێستورانتێکی تایبەت بە سوپای پاسداران لەلایەن هاوڵاتیانی ناڕازییەوە سووتێندرا، لەلایەکی دیکەوە هاوڵاتیانی ناڕازی لە گوندی نێ بەردیان هەڵداوە بۆ ناو ماڵەکانی ئەندامانی سوپا.
[2]
باشووری کوردستان
- پۆلیسی پاسەوانی بارەگا حزبییەکان و دادگاکانی چەند شار و شارۆچکەیەک لەدژی کەمنەکردنەوەی پاشەکەوتی مووچەکانیان خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە.
[1]
- لە نزیک مۆنۆمێنتی ئەنفال لە
چەمچەماڵچەمچەماڵ بەشێک لە پۆلیسانی پاسەوانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگەی سەرەکی سلێمانی کەرکووکیان داخست.[1]
- لە
دهۆکدهۆکیش پۆلیسانی پاسەوانی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
[3]
- فڕۆکەکانی جەنگییەکانی تورکیا بە تۆمەتی بوونی گەریلای
پەکەکەپەکەکە بۆردوومانی دوو ناوچە لە سنووری شارۆچکەی
وەرتێوەرتێ دەکەن.
[6]
- ژمارەیەک لە چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری هەولێر لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی-یان کرد.[2]
- حکومەتی عێراق سەبارەت بە بایکۆتکردنی فڕۆکەخانەی سلێمانی هۆشداریدەداتە تورکیا و هەڕەشەی گرتنەبەری هەڵوێستی هاوشێوە بەرامبەر ئەو وڵاتە دەکات.[1]
- لە خوێندنگەی ئاڵای بنەڕەتی لە سلێمانی، پاش ئەوەی شەڕ لەنێوان ژمارەیەک خوێندکاری خوێندنگەکە ڕوودەدات، باوکی خوێندکارێک بە چەقۆ بەڕێوەبەری خوێندنگەکە و کوڕەکەی بریندار دەکات.[1]
-
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی بەسەردانێک گەییشتە سلێمانی.[3]
- لە پەیمانگای
ڕانیەڕانیە بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر سێیەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی خۆی ڕێکخست. کە تیایدا خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی ئەو پەیمانگایە بە چەندین داهێنان و بەرهەمی زانستی توانا و بەهرەکانی خۆیان خستە ڕوو.[1]
- خانەوادەی شەهید لیوا حوسێن مەنسوور سەردانی حەیدەر عەبادی بۆ ماڵەکەیان لە سلێمانی ڕەتدەکەنەوە.[6]
رۆژئاوای کوردستان
- وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل
یەپەگەیەپەگە لە
عەفرینعەفرین ڕایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە عەفرین 12 سەرباز و چەکداری هاوپەیمانی تورکیا کوژراون.[1]
دەرەوەی کوردستان
- لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا سزای لەسێدارەدان و کردەوەکانی دوور لە پێوەرە مرۆییەکانی ڕژێمی ئێران بەرامبەر بە زیندانیان، لە چالاکییەکەدا ئیدانەکران.[4]
- چەند فەیلسوفی گەورەی جیهان، نامەیەکی کراوەیان بە ناوی بانگەوازییەک بۆ بەرگری لە ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە و تێیدا بانگەوازیی حکومەتی ئەمریکایان کرد، کە بە گەمارۆی ئابوری و سیاسیی تورکیا پشتگیریی ڕۆژئاوای کوردستان بکات.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث