$باکووری کوردستان$
- 23 هەرێمی چەولیک، کە سنووری 6 ناوچە و ناوەندی شاری چەولیک لە خۆ دەگرێت بە بڕیاری ژمارە 1087ی سەرۆک کۆماری تورک کران بە ناوچەی ئەمنیی تایبەتی کاتی. ئەو قەدەغەکارییە لە ئەمڕۆوە 25ی ئایاری 2019 / 4ی جۆزەردان تاوەکو ڕۆژی 31ی کانوونی یەکەمی 2019 / 10ی بەفرانبار بەردەوامیی دەبێت.[2]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک لە کاتژمێر 05:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چەندین ناوچەی #برادۆست# و هەندێک لە گوندەکانی #سیدەکان#یان بۆردومانکرد.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284072/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=رەشەبا لە هەولێر=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=رەشەبا لە هەولێر=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی دوو ڕووداوی سوتانەوە لە ماوەی 15 کاتژمێردا لە سنوری شارۆچکەی پشدەر لە ئیدارەی ڕاپەڕین کچێک گیانی لە دەستداوە و ژنێکیش 80%ی جەستەی سوتاوە.[1]
- بەهۆی دیارنەمانی موچەی چەند مانێگێکی فەرمانبەران، ژمارەیەک لە دادوەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لەڕێگەی 15 پارێزەری خۆبەخشەوە، سکاڵا لەسەر #ڕێباز حەملان# وەزیری دارایی و حکومەتی هەرێم تۆمار دەکەن.[1]
- ڕەشەبایەکی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتەوه و بەهۆیەوە زیانی ماددی بەدواوەبوو. ڕەشەباکە لەسنووری پارێزگای #هەولێر# زیانی زۆری بە دارو باخچەکان گەیاندوه و بەهۆیەوە چەندین دار شکانەوە.[3]
- ڕەشەبای ئەم ئێوارەیە زیانی بە ستوونی کارەبا، یاری کارەبایی سنووری ڕاپەڕین گەیاندووە و ژمارەیەکی زۆر داری سەر شەقامەکانی شکاندووەتەوە.[4]
- لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاگرێک لە شارەدێی سەرقەڵای شارۆچکەی #کفری# کەوتووەتەوه و 50 دۆنم گژوگیا و دار و دەغڵ و دان بە تەواویی سووتان.[1]
- کەنەکە ڕایگەیاندبوو، سمینیارێک بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندن و بابەتی یەکێتیی نەتەوەیی لە #سلێمانی# بەڕێوەدەبات، بەڵام لەلایەن ئاساییشیەوە ڕێگری لە ئەنجامدانی چالاکییەکەکرا.[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی #ڕواندز#ی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەبۆنەی 93مین ساڵیادی هێنانی دەزگای چاپ بۆ ڕواندز و دەرکردنی گۆڤاری زاری کرمانجیی لەلایەن نووسەر و مێژوو نووس، حوسێن حوزنی موکریانییەوە، مەراسیمێک بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە لەلایەن کتێبخانەی عەلی مەکتەبە و بەشێک لە خوێنەرانی سنوورەکەوە بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک لە نووسەر، ڕۆژنامەنووس، ڕۆشنبیر و چالاکوانان تیایدا ئامادەبوون.[4]
- هاوڵاتییەک بە ناوی نەزیف محسن خەڵکی گوندی گەلەکان-ی سەربە دێرەلۆک-ی ناوچەی #ئامێدی# پارێزگای #دهۆک#، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی سوپای تورک برینداربووە. لە ئەنجامی تەقینەوەی ئەو مینەدا، نەزیف محسن بۆ چارەسەری گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دهۆک و برینەکەی سەختە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەرپرسێکی سەربازی ئێران هەڕەشە لە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و دەڵێت: دەتوانین سەرباز و کەشتییەکانیشتان بە چەکێکی نهێنی نوقم بکەین.[1]