$باکووری کوردستان$
- #هەپەگە# کوژرانی 16 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند، وەزارەتی بەرگریی تورکیاش ئاماژە بە گیانلەدەستدانی نۆ گەریلا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەکات.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی #محەمەد ئەمین کەنعانی#، خەڵکی گوندی تەختەی سەر بە شاری #سنە#، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە، بە 5 ساڵ زیندانیی تەعلیقی مەحکووم کرا.[5]
- #کۆڵبەر#ێک بە ناوی هێمن ساڵحپوور، تەمەن 21 ساڵ، کوڕی سەلیم، خەڵکی گوندی ئاڵوتی سەر بە شاری #بانە#، لە کاتی کۆڵبەریدا، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، گیانی لەدەست داوە. ئەم کۆڵبەرە کوردە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، ڕاستەوخۆ لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، نیشتەجێکراو لە پاسگای سنووریی نێوبریتان، تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.[5]
- یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران بە ناوی شاهۆ پیروزی، خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری #مەریوان#، کەوتە بەر دەسڕێژیی هەڵۆکانی زاگرۆس و ماشینەکەی درایە بەر گوللە و لە کار خرا.[5]
- هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری #شنۆ#، بە ناوی ڕەحیم ئەرشەدی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- دادگای #دهۆک# بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ بکوژی دلین دەرکرد.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286893/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەرمی ڕەوەند جەبار فەرمان گەیشتەوە سلێمانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەرمی ڕەوەند جەبار فەرمان گەیشتەوە سلێمانی=KTML_ImageCaption_End=
- تەرمی #ڕەوەند جەبار فەرمان# لە ئەڵمانیاوە گەڕێنرایەوە کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# پێشوازی لێکرا.[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ جارێکی دیکە بۆردومانی گوندی ناودارۆک-ی دەڤەری برادۆستیان کرد. بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ سەر گوندەکە ئاگر کەوتووەتەوە و زیانێکی زۆر بە ڕەز و باخی گوندنشینان گەیشتووە.[1]
- بە مەبەستی دامەزراندنی ئەنجوومەنێکی ڕۆژنامەوانی – ئەدەبیی سەربەخۆ، لە سەنتەری ڕۆشنبیریی #کەرکووک# کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام درا. لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆژنامەنووس و ئەدیب و نووسەرانی پێکهاتە جیاجیاکانی شارەکە بەبێ جیاوازی ئامادە بوون و مافی بەشداریکردن و خۆپاڵاوتنیان هەبوو بۆ دەستەی بەڕێوەبردنی ئەنجوومەنی ڕۆژنامەوانی - ئەدەبیی.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/286893/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەشوهەوای: 25-06-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەشوهەوای: 25-06-2019=KTML_ImageCaption_End=
- #هەڵکەوت زاهیر#، ئاوازدانەری کورد لەبارەی تەندروستی هونەرمەند #زیاد ئەسعەد# ڕوونکردنەوەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تەندروستی هونەرمەند زۆر باشە و بەردەوامە لە کارە هونەرییەکانی.[4]
- لەنێو شاری #شەنگال# ئاگر کەوتەوە و لە ماوەیەکی کورتدا گوندەکانی سبەهی، دۆمیز و شەهابی گرتەوە. بەدرێژایی ڕۆژەکە ئاگرەکە بەره و گوندەکانی تل بنات، تل قەساغ، گردی جامعی و عەین شەبابک تەشەنەی کرد. گوندنشینان به و دەرفەتە کەمەی هەیانبوو بە هاوکاریی #شەڕڤان#انی یەبەشە و یەژەشە کە بە هاواری گوندنشینانەوە چوون، ئاگرەکەیان کوژاندەوە.[1]
- ناوەندی ڕێکخراوە ديموکراتيیەکانی کەرکووک کاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆ مەڕاسیمێکی بۆ ڕێزگرتن لە نەوەکانی هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد #سەڵاح داودە# ساز کرد. لە مەڕاسیمەکەدا کە هاوسەری سەڵاح داودە ئامادە بوو، عەباس، محەمەد، ڕائد و دڵشاد کە کوڕەکانی هونەرمەند سەڵاح داودەن، چەند بەرهەمێکی باوکیان پێشکەشی ئامادەبوان کرد.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە #منبج# بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بریندار بوو.[1]
- ئەمشه و لەنێو شاری #عەفرین# دوو تەقینەوەی یەک بەدوای یەک ڕوویاندا. بەگوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەی یەکەم لە پارکی شەریعە ڕوویداوە و لە ئەنجامدا 2 چەتە کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- پۆلیسی ئەڵمانیا بەیانیی ئەمڕۆ لە شارەکانی گیسن، ڕوسەلهایەم و ماینتس-ی ئەڵمانیا هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی کوردستانیان و چەند چالاکێکی سیاسی دەستگیر کرد. لە شاری ماینتس کەسێک بە ناوی عەلی و لە شاری گیسن سیاسەتمەداری کورد مەزهەر تووران بە بڕیاری دادگەی کۆبلێنتس دەستگیر کران. ڕاگەیەنرا پۆلیس بە سەگ ماڵی مەزهەر تووران-ی پشکنیوە.[1]