رۆژهەڵاتی کوردستان
- ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری
ورمێورمێ بە ناوەکانی “مەسعوود حاجیزادە” تەمەن 44 ساڵ، “کەیوان ڕەشۆزادە” تەمەن 26 ساڵ و “ئومید سەعیدی” تەمەن 25 ساڵ، کە ماوەیەکە لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە ڕاگیراون، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان بەردەستدا نییە و نازانرێت چییان بەسەرهاتووە.
[7]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی عەلی بروکی میلان کوڕی عادڵ خەڵکی گوندی ناوری شاری چاڵدێران، پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە، بە دەست و پێ بەستراوەییەوە دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و گیانی لەدەست داوە.
[8]
باشووری کوردستان
- فڕۆکە جەنگیەکانی تورکسەیرانگای گوندی
کونەماسیکونەماسیی سەر بە
شارباژێرشارباژێری پارێزگای سلێمانیان بوردومان کرد و سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە گەریللایەک یان (دووان) شەهید بووە و چەندین هاووڵاتیش برینداربوون، 5 لە بریندارەکان ئەندامی یەک خێزانن.
[1]
- لە سنوری دەڤەری
برادۆستبرادۆستی پارێزگای هەولێر، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوێستانەکانی سنین، بێرکم و لۆلان و گوندی خەلیفان و گەرووی زرارانیان بۆردومان کرد.
[6]چرکەساتی بوردومانکردنی گوندی کونەماسی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە
- لە سەربەیانی ئەمڕۆوە تا نیوەڕۆ، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای
سلێمانیسلێمانی گەیشتووەتە 9 کەس.
[5]
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 16 هاووڵاتی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 195 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.[1]
- قایمقامی
سەیدسادقسەیدسادق گیانلەدەستدانی دوو تووشبووی
کۆرۆناکۆرۆنای ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژنێکی تەمەن 52 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 55 ساڵە.[1]
- تەندروستی
کەرکووککەرکووک ڕایگەیاند: لە ماوی 24 سەعاتی ڕابردودا 123 حاڵەتی نوێی توشبون بە کۆرۆنا و چاکبونەوەی 41 حاڵەت و حاڵەتێکی گیان لەدەستدانیشی بە کۆرۆنا تۆمارکردوە.
[2]
- شەوی ڕابردوو، نۆ پێشمەرگەی لیوای شێخ سەباح بارزانی دانیشتووی شارەدێی
شیلادزێشیلادزێی سەر بە پارێزگای
دهۆکدهۆک، بۆ چەند کاتژمێرێک لەلایەن فەرماندەییەکەیانەوە دەستگیر کران، بەهۆی ئەوەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەی ڕۆژی 20ی ئەم مانگەدا کردبوو.[6]
- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، هەرکەس پلازمای خوێن بە تووشبووانی کۆرۆنا بفرۆشێتەوە وەک تاوانبار مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، بەتاوانی بازرگانی کردن بەجەستە توندترین سزا دەدرێت.
[3]
- لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسنووری شارۆچکەی
کەلارکەلار، بەبڕیاری قائیمقامی کەلار مەزادی ڕۆژی هەینی شاری کەلار دادەخرێت.[2]
- کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێکی هاوبەش لە دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک چوونە سەر فیتەر و پیشەوەرانی بازاڕی حەسیرەکە لە شاری کەرکووک، بەمەبەستی چۆڵکردنی دوکانیان و گواستنەوەیان بۆ ناوچەی پیشەسازیی تازەی کەرکووک، بەڵام پیشەوەران ڕەتیانکردەوە، شوێنەکانیان چۆڵکەن، ئەویش بەهۆی گرانیی نرخی دووکانەکانی ناوچەی پیشەسازیی نوێ. لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە ڕووخاندنی کەپر و شوێنکاری ئەو پیشەوەرانە کرد و پیشەوەرەکانیش دژ بەو کارەی هێزە ئەمنییەکان، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. هێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد و بڵاوەیان پێکردن، ڕێگاشیان بە ڕۆژنامەنووسان نەدا، لەنزیکەوە ڕووماڵی خۆپیشاندانەکە بکەن و لێدوانی پیشەوەران وەربگرن.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە
هەولێرهەولێر تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە یەکێک لە فێرگەکانی مەشقی پڵنگەکانی زێرەڤانی لە
بنەسڵاوەبنەسڵاوە ڕوویدا؛ سێ کەس بەهۆیەوە برینداربوون.
[4]
هەولێر، جبەخانەیەکی زێرەڤانی تەقییەوە
- بەرپرسی میحوەری گوێر -
مەخموورمەخمووری هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە 72 کاژێری ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە 15 جار هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارانی
داعشداعش لە چیای قەرەچووخ و نزیک گوندی کوشاف، بەپێی زانیارییەکانیش 18 چەکداری داعش کوژراون.[4]
- سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقی دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان، بەڵام بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی دەڵێت دەستپێکردنەوەی گەشتەکان کارێکی ئاسان نییە.[4]
- لە کۆی 28 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک بە دەنگی 27 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا،
عەلی تەتەرعەلی تەتەر بە پارێزگاری نوێی دهۆک هەڵبژێردرا.[4]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی لەبارەی تیرۆر بۆ ساڵی
2019 بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیاندا هەنگاوی باشیان ناوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام تیرۆر هێشتا هەڕەشەیە لەسەر جیهان. لە ڕاپۆرتەکەدا جارێکی دیکە
پەکەکەپەکەکە بە تیرۆریست و ئێران بە پاڵپشتیکاری تیرۆر ناویان هاتووە.[4]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە دوێنێوە 107 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزار و 437 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون. هەروەها هەزار و 237 کەس چاکبوونەتەوە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث