$باکووری کوردستان$
- #هەپەگە# ڕایگەیاند:هێزەکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید نودەم و شەهید سەردەمدا، ڕۆژی 16ی ئەیلول لە گردی گارسیای سەربە #سێرت# چالاکییەکیان ئەنجامدا دژی هێزەکانی سوپای تورک، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورک کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە شارەکانی #سنە# و #مەهاباد# و شوێنەکانی تر بەبۆنەی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستانەوە خەڵکی ڕژانە سەر جادەکان و ئاهەنگیان گێڕا.[1]
$باشووری کوردستان$
- ڕۆژی #ڕیفراندۆم# بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان.[1]
- بە تەقەی هێزەکانی #حەشدی شەعبی#ی تورکمان لە #خورماتوو# پێشمەرگەیەک شەهید بوو و یەکێکی تریش بریندار.[1]
- #عومەر سەید عەلی#، ڕێکخەری گشتی #بزوتنەوەی گۆڕان#، ئەمڕۆ لە قوتابخانەی پیرەمەگرون لە #سلێمانی# بەشداری پڕۆسەی ڕیفراندۆمی کرد و لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی: دەنگم بە بەڵێ دا.[1]
- ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێڕاق بڕیاریدا بۆ داخستنی دەروازەکانی نێوان ئێڕاق و هەرێم، هەروەها داوای لە کۆمپانیاکانی #نەوت# کرد بۆ کشانەوە لە دابڕێنراوەکانی باشووری کوردستان.[1]
- ئەردۆگان ڕایگەیاند: هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە ڕادەگرین.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/140223/0021.JPG=KTML_Photo_Alt=25-09-2017=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/140223/0021.JPG=KTML_Photo_End=
- یەکەمین ڕاپۆرتی چاودێرییکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕیفراندۆم بڵاوکرایەوە و بە پێی ڕاپۆرتەکە، کە لەلایەن تۆڕی شەمس-ەوە بڵاوکراوەتەوە، لە لە چەندین بنکەی #هەولێر# بەبێ دڵنیاکردنەوە لە هیچ ناسنامەیەک دەنگ دەدرێت و بانگەشەش بەردەوامە.[2]
- # کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی# هەرێم ڕونکردنەوە لەسەر دەنگدان بە خوێن دەدات و دەڵێت دەنگدان بە خوێن ئەژمار ناکرێت.[3]
- وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئێران سنورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دانەخستووە، ئه و بەیاننامەشیان ڕەتکردەوە کەپێشوتر بەناوی وتەبێژی وەزارەتەکەیەوە بڵاوکرابووەوە.[3]
- هەندێک سەرچاوەی نافەڕمی ئەوەیان ڕاگەیاند کە ڕێژەی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان ٪85 بووە.[1]
- سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایدەگەیەنێت، لای سەیرە کە وڵاتان دەست وەردەدەن لە بڕیارێک کە پەیوەندی بە کاروباری ناوخۆی وڵاتێکەوە هەیە، دەشڵێت وەک خۆی ڕێز لە ئەو پڕۆسەیە دەگرێت کە کوردی ئەنجامیداوە.[3]
- زۆرێک لە ڕاگەیاندنەکانی باشووری کوردستان لەجیاتیی هەرێمی کوردستان، زاراوەی باشووری کوردستان بەکاردێنن.[1]
- بەهۆی #تەقەی خۆشی#یەوە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان چەندین کەس برینداربوون.[1]
- پارێزگاری #کەرکووک# لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەئێستادا لەشارەکەدا قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل ڕاگەیەنراوە و دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمدا قەدەغەی هاتوچۆی گشتی ڕادەگەیەندرێت.[3]
- نرخی یەک بەرمیل نەوت گەییشتە 60 دۆلار و نرخی لیرەی تورکیش دابەزی.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا سەنگەرەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەوروبەری کۆمپانیای گازی کۆنیکۆی دێرەزۆر بۆردومان دەکەن.[2]