$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە تەقینەوەی مینێک لە لە شاری #مێهران#ی سەر بە پارێزگای #ئیلام#ی خۆرهەڵاتی کوردستان، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش برینداربوون.[1]
$باشووری کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابردوو دەسەڵاتی کوردی لە باشووری کوردستان ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی باشووری کوردستانی سڕکرد.[2]
- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، پێشوازی لە بەیاننامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین.[2]
- ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویکردەوە، قونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە سنووری #باشماخ# لەنێوان #مەریوان# و پارێزگای #سلێمانی# لە بەیانی ڕۆژی چوارشەمە (25ی تشرینی یەکەمی 2017)وە کارەکانی خۆی دەستپێدەکاتەوە.[1]
- #حەشدی شەعبی# وەڵامی پێشنیارەکەی حکومەتی هەرێمی دایەوە لەبارەی سڕکردنی ئەنجامی #ڕیفراندۆم# و ئاماژەی بەوەکرد ئه و پێشنیازە هیچ نرخێکی نییە.[2]
- بەهۆی پشتگوێخستنی داواکاریی مامۆستایان و باشنەکردنی دۆخ و گوزەرانییان، بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی شارۆچکەی #پێنجوێن#، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند.[3]
- سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ڕەوشی باشوور کوردستان کۆبووەوە.[2]
- سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایگەیاند: پرسی نەوت و دەروaزەکانیش دەخەینەوە ژێر کۆنترۆڵی بەغدا.[2]
- فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورک هەرێمەکانی زاپ و #ئاڤاشین# و زاگرۆس، بۆردوومان دەکەن.[2]
- هەندێک لە تورکمانەکانی کەرکووک خۆپیشاندانیان کرد بۆ گۆڕینی ناوی بنکەی پۆلیسی ئازادی بە بنکەی موسەڵا.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕڤانانی #پەیەدە# خاڵی سنووریی #ڕەبیعە#یان ڕادەستی هێزەکانی ئێڕاق کرد.[2]