رۆژهەڵاتی کوردستان
- بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.5 پلەی ڕێختەر لە
سەرپێڵ زەهاوسەرپێڵ زەهاو و
قەسری شیرینقەسری شیرین و ناوچەکانی تری سنووری
کرماشانکرماشانی دا. قوربانی و برینداری زۆری لێکەوتەوە. هەواڵە سەرەتاییەکان باس لە کوژرانی 7 هاووڵاتی لە سەرپیڵی زەهاو دەکەن. پارێزگاری کرماشان ژمارەی بریندارانی 115 کەس ڕاگەیاندووە. بە وتە هوشەنگ بازوبەند پارێزگاری کرماشان لە گیلانی غەرب 50 کەس، لەسەرپێڵی زەهاو 50 و 15کەسی دیکە لە گیلان غەرب بریندار بوون.
[3]
- ژمارەیەک لە کچانی هونەرمەندی شاری
سنەسنە، پێشانگایەکیان بە ناوی هاوار سەبارەت بە توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوە برد.
[5]
باشووری کوردستان
- بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.5 پلەی ڕێختەر لە
گەرمیانگەرمیان و سنووری پارێزگای سلێمانیی دا، بەهۆیەوە بەلایەنی کەمەوە 2 کەس لە
کەلارکەلار گیانی لەدەستداوە و دەیان برینداری لێکەوتەوە.[3]
- ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە هۆڵی
سەعد عەبدوڵڵاسەعد عەبدوڵڵا هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەهەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت. لەمەراسیمەکەدا هەر یەکە لە
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی و
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا و نوێنەری ژمارەیەک کونسڵی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکانی ژنان ئامادە دەبن.
[1]
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ناڕەزایی پیشان دەدەن
- بەهۆی بوونی کەموکوڕی و ناڕەزایی لەدۆخی ژیانیانن خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی
سلێمانیسلێمانی خۆپیشاندانێکیان دەستپێکرد و بەهۆیەوە دەوام ڕاگیرا. سەرۆکی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند: لیژنەیەکیان بۆ بەدەنگەوەهاتنی داواکاری خوێندکاران پێکهێناوە و ئەمڕۆش بڕیار دراوە تا ماوەیەک بەڕێوبەری کەمپی ناوشاری زانکۆی سلێمانی بەرپرسیارێتی بەشە ناوخۆییەکان دەگرێتە دەست.[1]
- ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، سکاڵایەکی یاسایی لەسەر باوکی نما تۆمارکرد و، ئەمڕۆش بۆ لێکۆڵینەوە بردرایە بەردەم دادگا.
[2]
- لە شارەدێی خانەسۆر لە
شەنگالشەنگال بە بۆنەی 25ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، سیمینارێک ئەنجامدرا و دواتر خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو.
[4] کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث