- 24-11-2019
- 23-11-2019
- 22-11-2019
- 21-11-2019
- 20-11-2019
- 19-11-2019
- 18-11-2019
- 17-11-2019
- 16-11-2019
- 15-11-2019
- 14-11-2019
- 13-11-2019
- 12-11-2019
- 11-11-2019
- 10-11-2019
- 09-11-2019
- 08-11-2019
- 07-11-2019
- 06-11-2019
- 05-11-2019
- 04-11-2019
- 03-11-2019
- 02-11-2019
- 01-11-2019
- 31-10-2019
- 30-10-2019
- 29-10-2019
- 28-10-2019
- 27-10-2019
- 26-10-2019
25-11-2019
- 26-11-2019
- 27-11-2019
- 28-11-2019
- 29-11-2019
- 30-11-2019
- 01-12-2019
- 02-12-2019
- 03-12-2019
- 04-12-2019
- 05-12-2019
- 06-12-2019
- 07-12-2019
- 08-12-2019
- 09-12-2019
- 10-12-2019
- 11-12-2019
- 12-12-2019
- 13-12-2019
- 14-12-2019
- 15-12-2019
- 16-12-2019
- 17-12-2019
- 18-12-2019
- 19-12-2019
- 20-12-2019
- 21-12-2019
- 22-12-2019
- 23-12-2019
- 24-12-2019
- 25-12-2019
باکووری کوردستان
- لە شاری
وانوان بڕیاری قەدەغەی ئەنجامدانی چالاکی کە
1100 ڕۆژە بەردەوامە، جارێکی دیکە درێژ کرایەوە. هەواڵی درێژکردنەوەی بڕیارەکە لە لایەن پارێزگاری شاری وانەوە درا و بەم بڕیارە ڕێگا نادرێت لەو شارە هیچ چالاکییەک ئەنجام بدرێت و لە حاڵەتی ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەکی مەدەنیدا هێزەکانی پۆلیسی تورک ڕێگری لێدەکەن.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لە سنووری
شنۆشنۆ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکارێکی کوردی
مەهابادمەهابادی کرد و لە ئاکامدا کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شارە کوژرا. هەواڵنێری کوردپا، شوناسی ئەو کاسبکارە کوردەی بە ناوی سمکۆ (ئیسماعیل) قادرنیا کوڕی عەلی و خەڵکی گەڕەکی پشت تەپی مەهاباد ڕاگەیەندراوە. ئەو کاسبکارە کوردە لە سنووری شاری شنۆ تەقەی لێکراوە. لە لایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژدا،
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری
سەڵماسسەڵماس، لە سنووری
پیرانشارپیرانشار، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا. شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردە بە ناوی ناسر مورادپوور کوڕی عەبدوڵڵا و خەڵکی گوندی کۆزە ڕەشی سەڵماس ڕاگەیەندراوە. ئەو کۆڵبەرە لە سنووری شاری پیرانشار تەقەی لێکراوە.
[6]
-
مۆژگان کاووسیمۆژگان کاووسی، نووسەر و چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی
کەلارکەلاردەشتی مازەندەران، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مۆژگان و بەبێ پیشاندانی مۆڵەتی یاسایی، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.[6]
باشووری کوردستان
- گروپی ژیان و هاوبەشەکانی لە ساڵیادی 25ی نۆڤەمبەر هەفتە چالاکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە پارکی
هەواری شارهەواری شار لە
سلێمانیسلێمانی چالاکییەکیان ڕێکخست تیایدا وتاری گروپی ژیان و شانۆییەک بەڕێوەچوو.
[1]
هەفتە چالاکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی
- لە
هەولێرهەولێر هەڵمەتی شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕاگەیەندرا، بڕیارە لەو ماوەیەدا چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر و هەڵمەتی هۆشیارکردنەوە بەڕێوەبچێت، سەرۆکی پەرلەمانیش، دەڵێت: یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان کەموکورتی تێدایە و پێویستی بە هەموار کردنەوەیە، دەشڵێت:
لە ماوەی نۆساڵدا نزیکەی هەزار ژن کوژاون یان خۆیان کوشتووە.
[2]
- لە
گەرمیانگەرمیان سەرجەم ڕێکخراوەکانی ژنان بە هەماهەنگی، 25ی نۆڤەمبەر دەکەن بە هەفتەچالاکی دژ بە توندووتیژی و داگیرکارییەکانی تورکیا بەرامبەر بە ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها نوێترین ئامار باس لەوە دەکات، کە ئەمساڵ لە گەرمیان هیچ ژنێک بە سوتان و کوشتن گیانی لەدەست نەداوە.[2]
- یەکینەی هەڵۆکانی هاوڵگری عێراق لە بەیانامەیکدا ڕایگیاند: لە ئەنجامی ئۆپراسێۆنیکی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی
داعشداعش توانیومانە سێ حەشارگەی تیرۆستانی داعش لە شارۆچکەی حەویجەی سەر بەپارێزگای
کەرکووککەرکووک لە ناو ببەین. هەروەها لە بەیانامەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە: لە ئۆپرسێۆنەکە پێنج چەکداری داعش کوژراون چەتەیکش بە بردینداری دەستگیرکراوە، یەکێک لە کوژراوەکان (ئەبوو بەرا) سەر چەتەی داعش بوو.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیە بڵاویکردەوە، بەهۆی کارکردن تێیدا لەئەمڕۆوە بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕێگای
کۆیەکۆیە -
کلکە سماقکلکە سماق دادەخرێت، کە بەشێک لە شۆفێران ئەم ڕێگەیە لە نێوان پارێزگاکانی سلێمانی -هەولێر بەکاردەهێنن.
[5]
- بڕیاربوو ئەمڕۆ، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان،
ڕژاکڕژاک گردبووناوەیەکی ناڕەزایەتی لە بەردەم پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر بەڕێوەببات، بەڵام بە بیانووی نەبوونی مۆڵەت ڕێگا نەدرا گردبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.[2]
- بە تۆمەتی گەندەڵی ئیداریی لەلایەن دەستەی دەستپاکی پارێزگای دیالەوە بەڕێوەبەری کشتوکاڵی
خانەقینخانەقین و جێگرەکەی دەستگیرکران کە هەردوکیان کوردن و لە خانەقینەوە گواسترانەوە بۆ بەعقوبە.[1]
- ڕێککەوتنی سەرەتایی لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە و ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی
2020 ئەنجامدرا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە شاندی هەرێمی کوردستان بچێتەوە بەغدا بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی کۆتایی ئەنجامبدەن.
[4]
-
سەعدی ئەحمەد پیرەسەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ لە دەفتەری یادگارییەکانی ئارامگەکەی، پەیامێکی بۆ
مام جەلالمام جەلال، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نووسیوە و تێیدا نووسیویەتی: پەرتەوازەین و ئەم کۆنگرەیەی یەکێتی خوا بە باشی بگێڕێ.[5]
- لە شارۆچکەی
کفریکفری، کۆڕێک بۆ
ئەبو کاروانئەبو کاروان، بەڕێوەچوو و تێدا باسی لە داگیرکاری تورکیا کرد بۆ ڕۆژئاوایی کوردستان و ئاماژەی بەوەشدا، ئەو وڵاتە ئامانجی قڕکردنی گەلی کوردە لە هەر پارچەیەک کوردستان بێت، ڕایشیگەیاند: هەڵەیەکی گەورەیە بڵێن تورکیا بەهۆی
پەکەکەپەکەکەوە هێرش دەکاتە سەر باشوور.[2]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، لە باخچەی تەنیشت قەڵای شاری کەرکووک، کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان گردبوونەوەیەکیان بەبۆنەی 25ی نۆڤەمبەر ساڵڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەڕێوەبرد.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ زیاتر لە 20 تەرمی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا گەیەندراونەتە شاری ئۆرفای باکوری کوردستان و شەڕ لە عەین عیسا بە سەختیی بەردەوامه.[1]
- لە ڕۆژئاوای کوردستان دۆخی تەندروستی ڕوو لەخراپییە، ئاوی خواردنەوەی 700 هەزار کەس لە دوو شاری تلتەمر و
حەسەکەحەسەکە گیراوەتەوە و مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە.[4]
- بە هەزاران ژن لە شەهبا و
عەفرینعەفرین، لە گوندی تەل سوسن بەرەو کامپی سەردەم ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی 'بەو سوێندەی خواردومانە بە باوەڕ، هەڤرین، بارین و ئاماراکان، تۆڵەتان دەکەینەوە' و 'داگیرکەریی توندوتیژییە، فاشیزم دەڕوخێنین' بەرز کرانەوە.[3]
- فڕۆکە جەنگییەکان شەوی ڕابردوو کاتژمێر 9:30 خولەک، گوندەکانی باشوری شاری جەرابلوس و گوندی بورج و شارەدێی ئەختەرین لە باکوری شاری باب و ناوچەی ڕاعی-یان بۆردوومان کرد. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو فڕۆکە جەنگییانە، شوێنی پاڵاوتنی نەوت و بارەگای چەتەکانی ئەحرار شەرقیەی سەر بە دەوڵەتی تورکیان بۆردوومان کردووە. ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازیی باب لەسەر بابەتەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییە نەناسراوەکاندا ژمارەیەک زۆر چەتە کوژراون و برینداربوون.[2]
دەرەوەی کوردستان
- ئاژانسی میللەت دەیلی تورکی بڵاوی کردووەتەوە، تورکیا دەست بە تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری ئێس- 400ی ڕووسی دەکات.[5]
- ڕژێمی سوریا بەهۆی ئەوەی لە کۆبوونەوەکەی جنێڤ کە لەسەر نووسینەوەی دەستووری نوێ سوریا بەڕێوەدەچێت، دژی داگیرکارییەکانی تورکیا هەڵویست نیشان نادرێت، مێزی کۆبوونەوەکەی جێهێشت.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث