بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری دەڤەری پشدەر خوالێخۆشبوو (حاجی حەمە ئەحمەد گەیلانی)ی مامی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی خۆمان و ھەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمانەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی مامی کۆچکردوویشتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. [1]
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=