$باکووری کوردستان$
- ناشیدە تۆپراک هاوسەرۆک شارەوانیی #فارقین# و ڕۆژدا بارش بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە لە #ئامەد# دەستگیرکران.[1]
$باشووری کوردستان$
- لە گوندی کاشانی شارەدێی دەرکاری سەر بە شارۆچکەی #زاخۆ# شەڕ لەنێوان #پەکەکە# و سوپای تورک ڕوویدا و فڕۆکەکانی تورکیاش گوندی شەرانش بۆردوومان دەکەن.[5]
- شەوی ڕابردوو، پارتی هێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە ڕەوانەی ناوچەی #شیلادزێ# و #بامەڕنی# کرد و لە نزیک بارەگاکانی تورک جێگیری کردن.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383606/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پارتی هێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە ڕەوانەی شیلادزێ و بامەڕنێ کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پارتی هێزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە ڕەوانەی شیلادزێ و بامەڕنێ کرد=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەگویرەی ڕاگەیەندراوەکە لە ماوەی شه و و ڕۆژێکدا 311 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و 13 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.[2](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای ئەمرۆ 26ی حوزەیرانی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە لە شاری کەرکووک 61 تووشبووی نوێ بەڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و لەبەرامبەردا 35 کەس ئەمرۆ لەو شارە چاکبوونەتەوە، هەروەها 8 حاڵەتی مردن بەهۆی ئەو پەتایەوە تۆمارکراون.[1]
- جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان ڕایگەیاند، لە #باشماخ# و #پەروێزخان# گەندەڵییەکی لە ڕادەبەدەر هەیە و چەند کەسێکی ئه و بەر دەستیان بەسەر کۆمپانیاکاندا گرتووە و لە چەند کاتژمێرێکدا 25 تا 30 ملیۆن دۆلار داهات هەبووە، بەڵام له و داهاتە لەسەدا چوار تا 10ی دەدرێتەوە حکومەت. پەرلەمانتارێکیش ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا لە خاڵە سنوورییەکان ڕوودەدات لە سەردەمی شەڕی ناوخۆدا وێنەی نەبووە و ئێستا خەڵکی سەربازی بوونەتە قاچاغچی.[3]
- سەبارەت بە قسەکانی #ئاراس شێخ جەنگی#، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کە داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردبو و وتبوی: ئەم حکومەتە بدەرە دەست چوار پیاوی عاقڵ لە بەغدا یان بەسرەوە لە بازاڕی دۆلارەکە باشتر بەڕێوەی دەبەن، #هێڤیدار ئەحمەد#، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت: ئەو دەیەوێت هەرێمی کوردستان وەک #کەرکووک# ڕادەستی #حەشدی شەعبی# بکات.[6]
- #هوشیار زێباری#، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# نیگەرانیی خۆی بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکەی ئێستای سوپای تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان، بەتایبەتی لە سنووری زاخۆ، دەردەبڕێت. ئاماژە بەوە دەکات، ئەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا لە سنووری زاخۆ پەرەسەندنێکی جیۆسیاسیی زۆر جیددییە و دەشڵێت، چڕیی هێرشەکەش جێگەی نیگەرانییە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە ئەنجامی تۆپبارانی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا زەویە کشتوکاڵیەکانی گوندی سکەری و بەربەری هەرێمی باب سووتان.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکات، هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی هەرێم و عێراق بووەستێنن.[4]
- سەرۆکایەتی کۆماری عیراق داوای ڕاگرتنی ئه و پێشێلکاریانەی دەکات کە دەکرێتە سەر سەروەری نیشتمانی لە ئەنجامی کردە سەربازییەکانی تورکیاوە کە چەندین جارە ئاسمانی عێراق دەبەزێنێت.[7](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- شەوی ڕابردوو، تەقینەوەیەکی بەهێز خۆرهەڵاتی تارانی هەژاند.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)