ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا لە جۆلەمێرگ و شرنەخ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
لە چەلێ گورزی قورس لە سوپای تورکیا درا و 33 سەرباز کوژران
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا، دوێنێ 25ی تەموز لە کاتژمێر 21:30 دا کاروانێکی زرێپۆشەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر، کە بەرەوە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ دەڕۆیشتن لە لە نزیک گوندی چەمێ بێدەلێ چالاکییەکیان لە دژ ئەنجامدرا.
هێزەکانمان لە 2 قوڵەوە هەموو زرێپۆشەکانیان کردە ئامانج و 2 ئۆتۆمبێلێی زریپۆشی جۆری کیرپی و ئۆتۆمبێلێکی تری جۆری ئەژدەر بە تەواوی تێکشکێندران. ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە 33 سەربازی دوژمن کوژراون.
سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە کوژراون و بریندارەکانیان لە ناوچەکە گواستەوە و بە پشتیوانیی کۆپتەری جەنگیی جۆری ئاتاک ناوچەکەیان بۆردومانکرد.
هەر لەو ڕۆژدا هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتە شۆڕشگێڕیەکەدا هێرشیان کردە سەر سەربازانی دوژمن لە گردی کۆردینە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ. لەو چالاکییەدا گورزی قورس لە سەنگەرەکانی دوژمن دران. ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن ڕوون نەبووەتەوە.
لە شرنەخ 4 سەربازی سوپای تورکیا کوژران
هێزەکانمان لە چوارچێەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید دەلال #ئامەد# و شەهیدانی بەستادا، ئێوارەی 24ی تەمووز لە هەرێمی گەلییۆکان لە ناوچەی باسای شرنەخ لە دژی یەکە شارەواکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا لە نزیکەوە لە دوژمن درا و لە ئەنجامدا 3 سەرباز کوژران و 5 سەربازی تریش برینداربوون. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای ئەو چالاکییەکە لە هەرێمەکەدا دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن کرد.
هەروەها هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتە شۆڕشگێڕییەکەدا لە ڕۆژی 25ی تەمووز و لە کاتژمێر 17:30 لە دژی دەروازەی چوونە ژوورەوەی بنکەی سەربازی فندکێ لە شرنەخ چالاکییەکیان ئەنجامدا. ئەوەندەی ڕوون بوویەوە سەربازێک لەو چالاکییەدا کوژراوە. سوپای کۆماری تورکیای داگیر لە دوای ئەو چالاکییە ناوچەکەی دایە بەر تۆپ و هاوەن.[1]
#26-07-2018#