دەرەوەی کوردستان
- ژمارەیەکی زۆر لە تاراوگەنشینانی کورد لە ئەوروپا بۆ پشتگیریی عەفرین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
-
سامان نەسیمسامان نەسیم، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری
مەریوانمەریوان کە پێشتر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، بڕیارەکە گۆڕدرا و بووە 5 ساڵ زیندانی.
[6]
- لە گوندی ئیمام حەسەنی سەر بە پارێزگای
کرماشانکرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گرووپێک چەکداری
داعشداعش کەوتنە بۆسەی سوپای پاسدارانی ئێران، 6 چەکداریان کوژران و ژمارەیەکیشیان دەستگیرکران. ئاسایشی
گەرمیانگەرمیان دەڵێت گرووپەکە هەمان ئەو چەکدارانەن کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە سنووری شارۆچکەی
بەمۆبەمۆ بینران.
[4]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی خالید قەیسەری خەڵکی کرماشان، کە چەند ڕۆژ پاش نارەزایەتییە خەڵکییەکان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ئەمڕۆ لە گرتووخانەی ئەو شارە گیانی لە دەستدا.[6]
باشووری کوردستان
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایدەکات حکومەتی بەغدا جارێکی تر دەستیکردەوە بە ناردنی بەشە دەرمانی هەرێمی کوردستان.
[1]
- فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان بڕیاریاندا
سەفین کانەبیسەفین کانەبی سەرۆکی فیدراسیۆنەکە بەهۆی ئەوەی لە یاری نێوان
سەید سادقسەید سادق و
دەربەندیخاندەربەندیخان لە گەڕی دووەمی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان لەگەڵ هاندەرێک نێرگەلەی کێشا بە بڕی 250 هەزار دینار سزا درا.
[5]
رۆژئاوای کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی
عەفرینعەفرین بۆردوومان دەکەن.[2]
- لە ناوچەی کەڤر-ی سەربە ڕاجۆ لە سنوری عەفرین، شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات –قەسەدە، و سەربازانی تورک و چەتەکانی سەربەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.
[3]
- لەوەتەی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا بۆ سەر هەرێمی عەفرین دەستیپێکردووە، هەزاران کەس لە دەوروبەری عەفرین ئاوارەبوون و لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکیشدا، ژمارەی ئاوارەکان زیاتر دەبێت.[4]
- یونیسێف ئاشکرایکرد، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر عەفرین زیاتر لە 11 منداڵ کوژراون.[3]
- وتەبێژی
یەپەگەیەپەگە ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا چوار تانکی سوپای تورکیایان تێکشکاندووە.[1]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشی سوپای تورک بۆ سەر گوندی
کەڤرێ کەرکەڤرێ کەر-ی سەربە شارۆچکەی ڕاجۆی کانتۆنی عەفرینیان تێکشکاند و شەڕ لە گوندی عەلی بیسکێ شەڕ بەردەوامە.[3]
- ڕاوێژکاری
ئەنجومەنی ڕۆحانی ئێزدییانئەنجومەنی ڕۆحانی ئێزدییان ڕایدەگەیەنێت لە سنوری عەفرین زیاتر لە 15 گوندی ئیزدینشین هەن جگە لەوەی لەناوعەفرین و گوندەکانی تر لە زۆربەیان ئێزدی هەن، بەڵام دوای ئۆپراسیۆنی تورکیا بۆسەر عەفرین، تائێستا 6 گوندی ئێزدینشین بۆردومانکراون.[1]
- سەرۆکی پەڕڵەمانی تورکیا ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر عەفرین جیهادە لە پێناوی ئەڵڵادا.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث