$باکووری کوردستان$
- لە ناوچەی گەڤەری #جۆلەمێرگ# ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکیا خۆی کرد بە ناو جەڵەبێک مەڕدا و لە ئەنجامدا 20 مەڕی کوشت.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری #سەردەشت#، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران درانە بەردەسڕیژی گوللە و لە ئاکامدا ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە بە سەختی بریندار بوون. شوناسی ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە کۆسەرەت مامەند تەمەن 15 ساڵ خەڵکی گوندی دۆڵەتووی سەردەشت و حوسێن تەمەن 25 ساڵ خەڵکی گوندی گەرەدەنە ڕاگەیەندراوە.[4]
- هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە پاسگای سەقەڕ، لە سنووری شاری #پیرانشار#، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان دایەبەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی سەید کامیل باڵاشار، خەڵکی شاری پیرانشار گیانی لە دەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی عەزیز شۆخەڵان و سەلاح شێخ محەممەد بەسەختی بریندار بوون.[4]
$باشووری کوردستان$
- #بەرەی تورکمانی# داوادەکات حاڵەتێکی جیاواز بە #کەرکووک# ببەخشرێت و بەوپێیەی زۆرترین سکاڵای تێدا تۆمارکراوە، پرۆسەی ژماردنەوەی دەستیی بۆ سەرجەم سندوقەکانی دەنگدان تێیدا ئەنجامبدرێت، بەپێچەوانەشەوە هۆشداریدەداتە حکومەتی عێراق.[1]
- بەهۆی هێرش و مەترسییەکانی #داعش# و بێ متمانەییان بەرامبەر هێزە عێراقییەکان، تەواوی گوندنشینە کوردییەکانی سنوری شارەدێی جەبارەی سەر بە #خانەقین# گوندەکانیان جێشهتووە. بەرپرسێکی ناوچەکەش دەڵێت تادێت بارودۆخ خراپتر دەبێت و داوای گەڕانەوەی #پێشمەرگە# دەکەین.[1]
- لە باخچەی پێشەوا لە شارەدێی #بازیان#-ی سەربە پارێزگای سلێمانی، نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستان، بە مەراسیمێک قوربانییانی کۆمەڵکوژیی تلحاسل و تلعەرانی بیرهێنایەوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی دیموکراسی سووریا لە دیمەشقە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی سووریا.[2][3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە کۆبوونەوەی هاوبەشی حکومەت و کۆنگرێسی ئەمریکا کە تایبەت بوو بۆ پەسەندکردنی بودجەی 716 ملیار دۆلاری وەزارەتی بەرگری، پڕۆژە بڕیاری قەدەخەکردن و سنووردارکردنی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی لە جۆری F-35 بەتورکیاش پەسندکرا.[2]