حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتوندی ئیدانەی ئەو نووسراوە دەکات کە لە 23ی ئابی 2022، لەلایەن کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی ئێراق (سۆمۆ) دەرچووە
نامەکەی سۆمۆ هیچی تر نییە لە دڵۆپێکی دیکە لە ڕژاندنی زانیاری ناڕاست کە لەلایەن کۆمپانیاکەی دەوڵەتی فیدراڵیەوە
بڵاوکراوەتەوە
بەداخەوە هەوڵێکی هەندێک لایەنە لە #بەغدا# بۆ تێکدانی دەستووری فیدراڵی ئێراق.
مەبەست لە نامەکە تێکدانی بەردەوامی دیالۆگی نیاز پاکییە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
نامەکەی سۆمۆ پشت بە بۆچوونێکی سیاسی دەبەستێت کە لەلایەن پانێڵێکی پارێزەرەوە کە خۆیان وەک دادگای باڵای فیدراڵی ئێراق نیشان دەدەن.
دادگای باڵای فیدراڵی بوونی نییە لە ئێراق و بڕیاری پابەندکەر نییە.
هێشتا دادگای باڵای فیدراڵی بەپێی دەستووری فیدراڵی پێک نەهاتووە لە ئێراق.
ئەم هێرشە سیاسییە بۆ سەر دەستووری فیدراڵی ئێراق، پاڵنەرێکیشە بۆ گەڕانەوەی ئێراق بۆ دەسەڵاتی بێ سنووری مەرکەزی کە سەردەمێکی ترسناکی ڕابردوومان.
دادگای باڵای فیدراڵی ئێراق بەپێی دەستووری ئێراقی دانەمەزراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان نە ڕەزامەندی دەربڕیوە و بێدەنگ بووە.
نە سۆمۆ و نە هیچ لایەنێکی دیکە لە بەغدا هەوڵی سەلماندنی شەرعیەتی دادگای باڵای فیدراڵی بەناو دادگا نەداوە. لەبەرئەمەش دادگای باڵای فیدراڵی دیارە ناشەرعییە.
هەموو کەس و لایەنێک ئەم ناڕەحەتییە لەناو ئێراقدا تێدەگات، بەڵام ڕەنگە لەدەرەوەی ئێراق کەمتر هەستی پێبکەن.
ستراتیژی بەغدا ئەوەیە چیرۆکێک درووست بکات بۆ درووستکردنی نا دڵنیایی لەناو بازاڕی نێودەوڵەتی بەرانبەر نەوتی هەرێمی کوردستان.
مافی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی سەرچاوەکانی هایدرۆکاربۆن لە سنووری هەرێم بەردەوامە وەک لە دەستووری فیدراڵی و یاسای کوردستاندا هاتووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەرهەمهێنان و ناردن و فرۆشتن و پاڵاوتنی و بەکارهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان، و پێشبینیش دەکرێت بەرهەمهێنان زیاد بکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەواوی پابەندە بە پڕۆسەی ناوبژیوانی و گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە هەڵواسراوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە بارەی بەڕێوەبردنی نەوت و گاز لە ئێراق.
ئەو ناکۆکییانە وەک هەر جیاوازییەکی تری بیروڕا دەبێت بە پێی دەستووری فیدراڵی و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و هەموو ئێراق چارەسەر بکرێن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەنگاوە بەهێزەکان بۆ بەرگریکردن لەو مافانە. [1]