باکووری کوردستان
- سوپای تورک لە سنووری
ئامەدئامەد، بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دەستپیکردو بە فڕۆکە و هاوەن بۆردوومان دەکات.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئاگر لە کێڵگەیەکی نەوتی کەوتەوە لە تاران، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا 10 کرێکار گیانیان لە دەستدا، کە شەشیان کوردن و خەڵی شاری
ئیلامئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
[4]
باشووری کوردستان
- ڕایان دیلۆن، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شەڕی پێشمەرگه و هێزە عیراقییەکان وەستاوە و ئەوان هەوڵی نێوەندگیری نێوان
هەولێرهەولێر و بەغدا دەدەن.
[1]
- ئێران بڕیاریدا بەفەرمی مەرزی
پەروێزخانپەروێزخان بەڕووی هەرێمی کوردستاندا بکاتەوە کە زیاتر لە 10 ڕۆژە داخراوە.[1]
- حکومەتی عیراق داوای ڕادەستکردنەوەوی سەرجەم چەک و تەقەمەنی و کەلوپەرلی سەربازیی لەهێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ نوسینگەی
حەیدەر عەبادیحەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عەبادی فەرمانی کردووە بە ڕاگرتنی جموجۆڵی سەربازیی بۆ ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو.[1]
- بەرپرسی پەیوەندییەکانی
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتەکەیان پێشوازی لە بڕیارەکەی حەیدەر عەبادی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەکات.[1]
- کەناڵی ئافاقی عەرەبی چەند وێنەیەکی بەرپرسانی پارتی و حەشدی شەعبیی بڵاوکردەوە کە بە وتەی کەناڵەکە ئەمڕۆ هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی سنوورەکان بۆ ساڵی
2003 بگەڕێتەوە.[1]
- لە هەولێر شەشەم ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.[1]
- وەزارەتی بەرگری کەنەدا یارمەتی و کۆمەکە سەربازییەکانی بۆ عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسارد، بەهۆی ئەو ڕووبەڕووبوونەوە چەکدارییەی لە نێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەوە ڕوویاندا.
[2] کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث