$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- تەقینەوەیەک لە کۆگاکانی نەوتی #کرماشان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا، زیانی گیانی بەداوەوە نەبووە.[4]
$باشووری کوردستان$
- کۆبوونەوەی #پەرلەمانی کوردستان# بە ئامادەبوونی سەرجەم فراکسیۆنەکان جگە لە #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# دەستیپێکرد. بایکۆتی ئەو فراکسیۆنەش پەیوەندی بە داوایەکیانەوە هەیە بۆ ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان. بەڵام ئامادەنەبوونە لە دانیشتنەکە.[2]
- بەهۆی هەورە برووسکەوە، دوو ڕۆژە ئاگرێکی گەورە لە سنووری #شارباژێڕ# کەوتووەتەوە و تادێت زیاتر تەشەنە دەکات.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384479/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئاگرێکی گەورە شارباژێڕ دەسووتێنێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئاگرێکی گەورە شارباژێڕ دەسووتێنێت=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی #کۆرۆنا#ی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 302 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، 225 تووشبوو چاکبوونەتەوە و هەشت تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- #بێگەرد تاڵەبانی# وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، وەک بایەخدان و پاراستنی سامانی ماسی و پاڵپشتی پڕۆژەکانی ماسی، هەڵمەتی دابەشکردنی 450 هەزار پەنجە ماسیان دەستپێکرد.[3]
- بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، لەئەمڕۆوە هاتوچۆکردن لەدەروازەکانی نێوان هەرێم و ئێران دەستیپێکردۆتەوە، بەڵام هاتوچۆکردنەکە سنورداروە.[5]
- پۆلیسی دەشتی #هەولێر# ئەو گەنجەیان دەستگیر کرد کە دوێنێ لە #بنەسڵاوە# خوشکێکی خۆی کوشت. پۆلیسیش دەڵێت ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی خێزانی بووە.[2]
- وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەبارەی ڕێکار و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی کۆدەبنەوە و پێشبینی دەکات لە ڕۆژانی جەژن قەدەغەی هاتووچۆ ڕانەگەیەندرێت. پارێزگاری #سلێمانی#ش دەڵێ قەدەغەی هاتووچۆ نابێت، بەڵام گەڕان و کۆبوونەوە قەدەغەیە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە تۆپبارانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندەکانی باکووری ڕۆژئاوای #منبج# دا 6 هاووڵاتی کوژران کە یەکێکیان منداڵە و 6 هاووڵاتیی تریش بریندار بوون.[1]