- 27-09-2019
- 26-09-2019
- 25-09-2019
- 24-09-2019
- 23-09-2019
- 22-09-2019
- 21-09-2019
- 20-09-2019
- 19-09-2019
- 18-09-2019
- 17-09-2019
- 16-09-2019
- 15-09-2019
- 14-09-2019
- 13-09-2019
- 12-09-2019
- 11-09-2019
- 10-09-2019
- 09-09-2019
- 08-09-2019
- 07-09-2019
- 06-09-2019
- 05-09-2019
- 04-09-2019
- 03-09-2019
- 02-09-2019
- 01-09-2019
- 31-08-2019
- 30-08-2019
- 29-08-2019
28-09-2019
- 29-09-2019
- 30-09-2019
- 01-10-2019
- 02-10-2019
- 03-10-2019
- 04-10-2019
- 05-10-2019
- 06-10-2019
- 07-10-2019
- 08-10-2019
- 09-10-2019
- 10-10-2019
- 11-10-2019
- 12-10-2019
- 13-10-2019
- 14-10-2019
- 15-10-2019
- 16-10-2019
- 17-10-2019
- 18-10-2019
- 19-10-2019
- 20-10-2019
- 21-10-2019
- 22-10-2019
- 23-10-2019
- 24-10-2019
- 25-10-2019
- 26-10-2019
- 27-10-2019
- 28-10-2019
باکووری کوردستان
- بە بڕیاری پارێزگاری تورک ئەمڕۆ لە ناوەند و ناوچەکانی
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ 15 هەرێم بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بە پاساوی هەرێمی ئەمنیی تایبەت قەدەغە کران و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی هاووڵاتییانی لەو ناوچەدا قەدەغە کرد. بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی پارێزگاری جولەمێرگ هەرێمەکانی ئاککاسی، چگل، کریک داغ، بووزوول، کاندل، ئالاندۆز، ئۆقوول، جەیلانێ، چەمەنلی، کازان و گردی سوارا، گردی مەولا حسێن و چیای ئۆزپناری گەڤەر و گۆل کوچوکگەلکا لە ڕۆژی 29ی ئەیلوول هەتا 13ی تەشرینی یەکەمی
2019 لە هاووڵاتیانی مەدەنی قەدەغەکراوە.
[4]
- هونەرمەندی کورد دۆدان ئۆزەر، لەکاتی پێشکەشکردنی کۆنسێرتێک لە کافتریایەکی شاری
باتمانباتمان-ی باکووری کوردستان، هێزەکانی ئاسایش بەسەر کافتریاکەیان داداوە و کۆتاییان بە کۆنسێرتەکە هێناوە. بە گوێرەی چەند میدیایەکی تورکیا، هێزەکانی ئاسایشی باتمان مایکرۆفۆنیان لە دەستی هونەمەرمەند دۆدان ئۆزەر دەرهێناوە و ڕێگەیان نەداوە گۆرانی بە زمانی کوردی بڵێت و پێیان گوتووە گۆرانی گوتن بە زمانی کوردی لە تورکیا قەدەخەیە.
[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێران، ئیبراهیم پیری نوێنەری شۆفێرانی ناوەندی تەندروستیی شاری
سنەسنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستگیرکرد و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان کرد. ڕاگەیاندرا، ئیبراهیم پیری پێشتر بەشداریی لە چالاکیی ناڕەزایەتیی شۆفێران دا کردبوو.[4]
- چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزیی کورد بە ناوی سیروان ڕەحیمی، تەمەن 30ی ساڵ خەڵکی شارستانی دێولان، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزییە بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی بووە و ناوبراو دوای دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
[8]
باشووری کوردستان
- کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ژمارەیەک چەکداری
داعشداعش هێرشیان کردەسەر گوندی
مێخاسمێخاس کە دانیشتوانەکەی کورده و دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی نێوان شارۆچکەی
خانەقینخانەقین و
کەلارکەلار. بەهۆی دەستڕێژی گوللەی ئه و چەکدارانە سێ هاووڵاتی گوندەکە شەهید بوون کە دووانیان بران و چەکدارەکانیش دوای پەلامارەکەیان بەره و ناوچەیەکی نادیار هەڵاتوون.
[1][2]
نۆ حیزبی کوردستانی بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن
- شەوی ڕابردوو 12:21 بومەلەرزەیەک بە 3.1 پلەی ڕێختەر لەنێوان
قەسری شیرینقەسری شیرین - خانەقین ڕوویدا. بەپێی ئاژانسەکانی تایبەت بە بومەلەرزه و کەشوهەوا، بومەلەرزەکە لە قوڵایی 7 کیلۆمەتر لەژێر زەوی ڕوویداوە و 47کم لە سەنتەری کەلارەوە دوور بووە.
[3]
- نۆ حیزبی کوردستانی، کە پێکهاتوون لە (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ، بزووتنەوە، شیوعی، سۆسیالیست و زەحمەتکێشان)، ئەمڕۆ لە
هەولێرهەولێر کۆبوونەوە و بڕیاریان دا بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا بکەن لە پارێزگاکانی: کەرکووک، نەینەوا، دیالا و سەڵاحەدین، هەروەها بانگهێشتی لایەنە کوردستانییەکانی دیکەش دەکەن بێنە نێو لیستەکەیانەوە.
[5]
- زیاتر لە 100 خێزانی چەکدارانی پێشووی داعش لە
کەرکووککەرکووک نیشتەجێکراون و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی ئەنجومەنی پارێزگاکەش مەترسی ئەو هەنگاوە دەخاتەڕوو و ڕایدەگەیەنێت: دەستێکی سیاسی لەپشتەوەیە.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەلەری مۆزەخانەی شاری
سلێمانیسلێمانی، پێشانگایەکی تایبەت بە کارە هونەرییەکانی مامۆستای شێوەکار شیرین محەمەد کرایەوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ لە گوندی قەستە خدریای ناوچەی بلبلی
عەفرینعەفرین 5 هاوڵاتیان ڕفاندووە. ناوی ئەو هاوڵاتیانەی ڕفێنراون بەم شێوەیەن: زەکەریا محەمەد، زیادە هۆریک ڕەشید، ئاراس حەنان محەمەد، ئیبراهیم حسێن ڕەشۆ و جەلال محەمەد.[4]
- سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە گوندی بەراد جێگیرکراون و لەوێوە، گوندی برج قاس و کالۆتەپەی سەر بە ناوچەی شێراوای عەفرین بۆمبەباران دەکەن. بە پێی زانیاریەکان بە دەیان تۆپ بەر دەوروبەری گوندەکان کەوتوون و تۆپباران بەردەوامە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث