باکووری کوردستان
- ڕێکخستنە گشتییەکانی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە لە شاری
وانوان-ی باکوری کوردستان، دوویەمین کۆنگرەی خۆی بەست، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی گشتیی زیندانیکراوی ئەو حزبە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆنگرەکە کرد.
[2]
باشووری کوردستان
- بەهۆی خراپیی ڕەوشی
کەرکووککەرکووکەوە، شەوانە قەدەخەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.
[1]
- لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری
سلێمانیسلێمانی گەنجێکی ئاوارەی کەرکووک کە لە کەمپی ئاوارەکانی خاکدا دەژیا بە فیشەک کوژرا.[2]
- ڕێکخراوی ستۆپ بە هاوکاری ڕێکخراوەکانی RIDو NPAی نەرویجی، میتینگێکی لە هەولێر لە بارەی بەرپرسیارێتی میدیا لە ڕووداوەکان و تەنگەژە ئەمنییەکانی ئەمدواییە ئەنجامدا. لە سیمینارەکەدا باس لە ڕۆڵی خراپی میدیای کوردی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا کرا.
[3]
- وتەبێژی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند ئەوەی ئێستا لە باکوری عێراق دانوستان نییە بەڵکو ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکان و جوڵەی هێزە عێراقییەکانە لەپێناو دەستەبەکردنی بڵاوبونەوەی هێزە عێراقییەکان و سەپاندنی دەسەڵاتەکانی حکومەتی فیدراڵی.
[4]
- دان لۆ بۆتیلیێە، وتەبێژی ڕەسمی وەزارەتی بەرگری کەنەدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی تەواوی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کاتی ڕادەگرێت.[3]
- جەعفەر ئیبراهیم، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، نامەیەکی بۆ پەرلەمانی کوردستان ناردووە و لە دانیشتنی سبەی یەکشەممەشدا نامەکە دەخوێندرێتەوە.[1]
رۆژئاوای کوردستان
- تۆپخانەکانی تورک، بنکەکانی هێزی ئەرکی خۆبەڕێوەبەریان لە گوندی زورمغار تۆپباران کرد کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری
کۆبانێکۆبانێ و کەناری ڕووباری فورات بەرامبەر شاری جەرابلوس.[2]
- دەستەی ناوخۆیی کانتۆنی
جزیرەجزیرە، ڕایدەگەیەنێت کە دەروازەی
سێمێڵکاسێمێڵکا بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوەیە کە نەخۆش بن یاخود کاری مرۆیی بکەن یان ئیقامەی باشوری کودستانیان پێ بێت.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث