$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی دەوڵەتی تورک بەیانیی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی #پەریخان ئاغا ئۆغڵو# هاوسەرۆکی هەدەپە لە شاری مێردین و ئاغا ئۆغڵویان دەستیگرکرد. پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ماڵەکەی ئاغا ئۆغڵویان پشکنی و بە پاساوی ئەوەی سکاڵای لەسەرە دەستگیریانکرد. ئاغا ئۆغڵو لەلایەن ئەو هێزەی دەوڵەتی تورکەوە برا بۆ لقی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی مێردین.[1]
- گولسوم ئاغائۆغلۆ بەرپرسی کۆمسیۆنی کۆچبەر و پەنابەرانی #هەدەپە# ڕایگەیاند، ئاکەپە پەنابەران وەک چەک بەکاردەهێنێت. ئاکەپە بەرپرسی مردنی پەنابەرانە.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژنە هاووڵاتییەکی تەمەن 55 ساڵ خەڵکی شاری سەقز بە ناوی زەینەب حیجازی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لەدەست دا. بەرپرسی ناوەندی بێهداشتی و دەرمانیی شاری سەقز، گیان لە دەستدانی ئەو ژنە هاووڵاتییە کوردەی لە بەشی چاوەدێریی تایبەتی نەخۆشخانەی سەقز پشتڕاست کردووەتەوە.[7]
- لاوێکی کورد بە ناوی ئەمین کاسب خەڵکی #کرماشان#، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە 2 ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. ئەو لاوە کرماشانییە بە تێکدانی بیروڕای گشتی و پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.[7]
- ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی #سەقز#، بەهۆی دواکەوتنی پارەی 4 مانگیان، لە حەوشەی ئەو ڕێکخراوەیە کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.[7]
$باشووری کوردستان$
- لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیدا کە بەسەرپەرشتی هاوسەرۆکەکانی یەکێتی بەڕێوەچوو، هەر یەک لە #فەرید ئەسەسەرد# بەسکرتێری ئەنجومەن و مستەفا چاڵاوی بەجێگری سکرتێرو تابان عەبدوڵڵا بەبڕیاردەری ئەنجومەنەکە هەڵبژێران.[4]
- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوو 12 کەیسی گومانلێکراو هەبوونە، پشکنین بۆ 10 کەسیان تەواوبووە و دەرکەوتووە هیچ کەسێکیان کۆرۆنایان نییە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376669/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لێژنەی تەندروستی کەرکووک هۆشیاری تەندروستی لە بارەی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لێژنەی تەندروستی کەرکووک هۆشیاری تەندروستی لە بارەی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بازاڕی تایبەت بەباڵندە فرۆشەکانی نزیک قەڵای #کەرکووک# داخرا.[2]
- بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکەرکووک، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگاکە کاری بەشەکانی ڕاگرت، جگە لە بەشی مۆڵەت.[2]
- پرۆفیسۆر د. محەمەد ڕەئوف سەعید، مامۆستای #زانکۆی سلێمانی# و ئابوریناس و ئەندامی باڵای #نەوەی نوێ# بە ڕووداوی هاتووچۆ لە #سلێمانی# گیانی لەدەستدا.[4]
- گوتەبێژی #وەزارەتی تەندروستی# ڕەتیدەکاتەوە تیمی گەڕۆکی تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنایان هەبێت و ڕایدەگەیەنێت کە هێلی گەرم-یان بۆ ئه و بابەتە کردووەتەوە، بەڵام تیمی گەڕۆکیان نییە.[5]
- شەشەمین کۆنفرانسی شارەوانی بناری #قەندیل# بەڕێوەدەچێت، تێیدا بڕیارە کار و خەباتی دوو ساڵی ڕابردوو هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت و دەستەی بەرێوەبەری و هاوسەرۆکانی تازە هەڵدەبژێردرێن.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- گوتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ڕایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 43 کەس. ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 593 کەس.[3]
- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێر و لە دوای کوشتنی 33 سەربازی تورکیا، سوپای تورکیا دەستی بە بۆردومانێکی چڕی سوپای سووریا کردووە. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، لەماوەی 24 کاتژمێر، سوپای تورکیا 48 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریای کوشتووە کە 11 لەوان ئەفسەرن، دەیان کەسی دیکەش برینداربوون و 13 ئۆتۆمبێلی سەربازیی سووریاش تێکشکێندروان.مئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناو کوژراوانی سوپای سووریا، چەند پلە باڵایەکی حزوڵڵای لوبنانی هەن.[5]