$باکووری کوردستان$
- عەدنان تۆپچوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی کۆپی مووش کە لە لایەن ڕژێمی ئاکەپەوە دەستگیرابوو لە مووشەوە بەرەو مەڕاش دوورخرایەوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- عەمید سامان تاڵەبانی، بەرپرسی هەمئاهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، کرایە فەرماندەی فیرقەی ئاڵتوونی دژەتیرۆری عێراق و شوێنی فازڵ بەرواریی گرتەوە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە نزیک ناوچەی عەین عیسا لە نێوان گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هێزەکانی ڕژێمی سوریا شەڕ و پێکدادان ڕوویدا.[1]
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دوای ئەوەی هێرشیان کردە سەر گوندەکانی بیرکەتیک و کۆپرلیکی #گرێ سپی#، هێرشیان کردە سەر گوندی سەلیبێی ئەو ناوچەیەیش. هەروەها گوندەکانی مەراناز و ئەلقاسمیەی ناوچەی شەرای #عەفرین#یش بە سەختی تۆپباران دەکرێن.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانیان هێرشێکی ئاسمانیان بۆسەر پێنج بنکەی کەتایبی حیزبوڵڵا لە سووریا و عێراق ئەنجامداوە.[2]
- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، ڕایگەیاند، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بارەگای لیوای (45)ی #حەشدی شەعبی# لە قائیم (4) چەکداری حەشد کوژران و (30)ی دیکە بریندار بوون.[4]
- ئەمڕۆ ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کە تا ئێستا 300 چەتەی دەوڵەتی تورک خۆیان گەیاندووەتە لیبیا و هەزار چەتەی دیکەش کە لە ئێستادا لە بارەگاکانی سوپای تورک پەروەردە دەبینن، چاوەڕێ دەکەن بگوازرێنەوە لیبیا.[2]